- لە رۆژى 4/12/1131 خه‌یام (عومه‌ر خه‌یام نیاشپورى)، شاعیر و فه‌یله‌سوف خاوه‌نی چوارینه‌کانی خیام و دانه‌ری ساڵنامه‌ی کۆچی هه‌تاوی لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى نیاشپور کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1048 لە شارى نیاسپور لە دایکبووە، له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌یام به زانا و فه‌یله‌سووفێکی به‌توانا ناسراوه، گرنگییه‌کی زۆر به واتا و چوارینه شیعرییهکانیشی دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (ئیدوارد فیتز جیراڵد) له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چوارینه شیعرییه‌کانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له "په‌رتوکی چوارینه‌کانی ته‌مه‌نی خه‌یام" بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1963 شای ئێران فه‌رمانیکرد گۆڕی خه‌یام هه‌ڵبدرێته‌وه و روفاته‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ شاری نیشاپوور، بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تکاران سه‌ردانی بکه‌ن و رێز له‌و که‌سایه‌تی بگرن، هەژار موکریانى شاعیر چوارینەکانى خەیامى بە ناونیشانى (چوارخشتەکییەکانى حەکیم عومەرى خەیام)ى کردووە بە کوردى، لە ساڵى 2019 گوگڵ به‌بۆنه‌ی (917)مین ساڵیادی له‌دایکبوونیدا رێزى له‌و که‌سایه‌تییه گرت و بەمبونەیەوە پوخته‌یه‌ک له سەر ژیانی خستۆتەڕوو.
- لە رۆژى 5/4/1588 تۆماس هۆبز (Thomas Hobbes)، فەیلەسوفی ئینگلیزی له گوندی ویست پۆرتى نزیك له مالمیسبۆری هه‌رێمی ولتشایه‌ر له‌دایکبووە، لە رۆژى 4/12/1679 لە تەمەنى (91) ساڵى له شارى هاردویک کۆچى دوایى کردووە و له که‌نیسه‌ی هۆڵت هکنل (Hault Hucknall) به خاک سپێردراوه.
- لە رۆژى 4/12/1913 کلود رینوار (Claude Renoir)، وێنه‌گری سینه‌مایی فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/9/1993 لە شارى تروا لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 4/12/1949 جیف بریدجز (Jeff Bridges)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 4/12/1953 دانیال گریگۆرى ماسۆن (Daniel Gregory Mason)، ئاوازدانەر و موزیسیان و رەخنەگرى موزیکى ئەمەریکى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى گرینۆیتچ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1873 لە شارى برۆکلین لە دایکبووە.
- له رۆژى 4/12/1963 جاڤید جافر، ئەکتەری بۆڵیوود له شارى مورادئاباد لە ئوتارپرادیش له هیندستان لە دایکبووە، له ساڵى 1985 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه، له ساڵى 2006 خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر بۆ رۆڵی کۆمیدی وه‌رگرتووه.
- لە رۆژى 4/12/1961 خالید سامی، ئەکتەری سعودی لە شارى بریدە لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 4/12/1975 محەمەد رەجەب، ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 4/12/1980 هودا سدقی، ژنە ئەکتەری مەغریبی لە شارى ربات لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 4/12/1992 جین، گۆرانیبێژ و شاعیرى کۆرى لە شارى گواتچۆین لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە.
- لە رۆژى 4/12/1993 فرانک زابا (Frank Vincent Zappa)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى ئەمریکی لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بالتیمۆ لە ویلایەتى ماریلاند کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/12/1940 لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 4/12/2005 ئەلفرید فەرەج، شانۆنوسی میسری لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 لە شارى زقازیق لە دایکبووە.
- لە رۆژى 4/12/2012 تەلحەت حەمدی كاكە، ئەکتەر و دەرهێنەری کوردى رۆئاواى کوردستان لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى عەممان لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/9/1938 لە ناوچەى زیدانى شارى دیمەشق لە دایکبووە.