ئه‌و گوڵه‌ى له‌ناو ده‌سته‌كانیدا سیس ده‌بوو، پێڵوى لێكده‌نا:
ئه‌رێ، لێكیدهنا له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك كه ته‌نیا هه‌وا تێیده‌گا؟
ئه‌ستێره‌یه‌كى زۆر به بارستایى گلێنه، له روخساریدا ده‌بریسكانه‌وه.
گوێى له خۆر بوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژدا ده‌كرد،
گوێى له رۆژ بوو له‌گه‌ڵ شه‌و ده‌دوا،
گوێى له شه‌و بوو ده‌چرپاند: هیچ نابیستم.
تیره‌كان له هه‌ناویدا ده‌شكێن. نازانێ چۆن دێن، له كوێوه دێن؟
خودى ئاویش ناتوانێ گۆچانێكى بداتێ و به‌سه‌ریدا بنووشتێته‌وه!
له دارستانى شه‌ودا، هه‌ندێ لقى كۆكرده‌وه و ویستى بیانكاته سه‌رین،
به‌ڵام سه‌رى له هه‌ڵپه نه‌كه‌وت و جه‌سته‌ى چووه ناو شهوێكیتر.
بۆ كوێ بڕوا؟ هیچ رێگایه‌كى هه‌یه، بێجگه له نێوانى برین و برین؟
باوه‌شت مه‌كه‌وه، تێیبگه، لێی ببووره،
له‌م ساته‌دا، چرپاى خه‌ونه‌كانى پێ باشتره.