لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ لە رۆژى 4/12/1131 عومه‌ر خه‌یام نیاشپورى، شاعیرى ئێرانى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى نیاشپور کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1048 لە شارى نیاسپور لە ئێران لە دایکبووە، جگە لەوەى شاعیر بووە، لەهەمان کاتدا فه‌یله‌سوف و دانه‌ری ساڵنامه‌ی کۆچی هه‌تاوی بووە.
لەناو کوردا خەیام بە شاعیر ناوبانگى دەکردووە بە تایبەتى چوارینه‌کانی کە بە چوارینەکانى خیام ناسراوە.
به زانیارییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی له‌بواری فه‌له‌کناسی، که بوونه‌ته بنه‌مای راستکردنه‌وه‌ی رۆژ ژمێری جه‌لالی نوێ، هه‌روه‌ها چوارینه شیعرییه‌کانی به‌ناوبانگه.
له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ک گه‌وره زانای به‌توانای فێری زانست، خوێندن و نووسین بووه، له‌ناویان (شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمه‌نسوری) پاشانیش (موه‌فه‌ق نیشاپووری)، دواتر ئه‌و زانایه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بواری هه‌ریه‌ک له زانستهکانی ماتماتیک و فه‌له‌کناسی ناوه.
له ساڵى 170 لە ته‌مه‌نی (22) ساڵیدا توانی نازناوێکی دیار بۆ خۆی له بواری ماتماتیک درووست بکات، کاتێک وتارێکی له‌سه‌ر دیارده و کێشه‌کانی (جه‌بر و هاوسه‌نگی) بڵاوکرده‌وه و تێیدا تێبینییه‌کانی له‌سه‌ر هاوکێشه سێجاکان رونکرده‌وه، که ده‌کرێت شیکارگهلێکی پرسیاره‌کانی ماتماتیکی پێ بکرێت، هه‌روه‌ها رێگاکانی شیکاری بۆ هاوکێشه‌کانی ره‌گی دووجا و سێجاکانی بیرکاری.
مالک شا، سوڵتانی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌لجووقییه‌کان داوای زانیارییه فه‌له‌کییه‌کانی خه‌یامی کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه رۆژژمێری پێ راست بکرێته‌وه، بۆ ئەم مەبەستە نامەى بانگهێشتنامه‌ى بۆ ناردووە، کاتێک بانگهێشتنامه‌که‌ی له شاری ئه‌سفه‌هانی فارسییه‌وه پێ ده‌کات، کاری له‌سه‌ر روانگه‌یه‌ک کرد و توانی له کۆتاییدا به وردی پێوانه‌ی درێژایی ساڵ بکات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆژ ژمێری جه‌لالی نوێ دانرا، که تا سه‌ده‌ی بیسته‌میش کاری پێده‌کرا.
له‌سه‌ر بنه‌مای تێبینی و رۆژ ژمێررهکهی توانرا جووڵه‌ی خۆر دیاری بکرێت و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی ژماره‌ی رۆژه‌کانیان (365) رۆژه و جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ساڵانه‌ی ژماره‌ی رۆژه‌کانیان (366) رۆژه ئاشکرا بکرێت و له ماوه‌ی (33) ساڵدا ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌یه‌کی زانستی پشتڕاست کرانه‌وه.
له رۆژئاواش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌یام به زانا و فه‌یله‌سووفێکی به‌توانا ناسراوه، گرنگییه‌کی زۆر به واتا و چوارینه شیعرییهکانیشی دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (ئیدوارد فیتز جیراڵد) له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چوارینه شیعرییه‌کانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له "په‌رتوکی چوارینه‌کانی ته‌مه‌نی خه‌یام" بڵاویکردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 1963، شای ئێران فه‌رمانیکرد، گۆڕی خه‌یام هه‌ڵبدرێته‌وه و روفاته‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ شاری نیشاپوور، بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تکاران سه‌ردانی بکه‌ن و رێز له‌و که‌سایه‌تی بگرن.
هەژار موکریانى شاعیر چوارینەکانى خەیامى کردووە بە کوردى.
لە ساڵى 2019 گوگڵ به‌بۆنه‌ی (917)مین ساڵیادی له‌دایکبوونیدا رێزى له‌و که‌سایه‌تییه گرت و بەمبونەیەوە پوخته‌یه‌ک له سەر ژیانی خستۆتەڕوو.
بەشێک لە چوارینەکانى:
تیرێژ کە بە ڕۆژ و پێل بە دەریا دریا
لەو ڕۆژەوە گوڵ پێکەنی، بولبول گریا
خوا نووسی لە چارەی ڕەشی ئێمەش بەشمان
ژینێکی ھەژاری پڕ لە خۆزیا و بریا
بێھوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا
پرسیار نەکرا، بەشت درا ھەرچی درا
تۆ ھێشتە نەھاتوویە جیھان ڕۆژی بەرێ
ئەو ڕۆژە دەبوو بچیتە دەر، دیاری کرا
بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەر دووک ڕێدا
گۆیا لە جەھەندەمن ئەڤیدار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گۆستی خۆم گەست
جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەھەشت
یان چۆل و بیابان و کپە وەک لەپی دەست
مەیگێڕ دەوەرە بەخێری چاوی کاڵت
دڵ تینووە جەرگم ڕەشە چەشنی خاڵت
وا تۆبە بەسەر یەکا شکا وەک پرچت
بۆم تێکە مەیەک لە ڕەنگی کوڵمی ئاڵت
ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت
تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت
دەستم بەر ئەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ
مەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت
لەش ناسک و لاوچاکی وەھا ھەن کچ و کوڕ
گوڵ دڕکە بەرانبەری بکەی، بێکەسە دوڕ
گەردوون کە بە دانستە دەیانکا وەک شێت
تێکیان ھەڵ دەشێلێت و دەیان کاتەوە قوڕ
ئەم گۆزە وەکوو من بووە، دڵدار و ھەژار
جارێکی دڵی خۆش بووە، سەدجار خەمبار
ئەو ھەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتە
دەستێ بووە زۆر خراوەتە سەر ملی یار