- لە رۆژى 5/12/1791 مۆزارت (ڤۆڵفگانگ ئهمادیس مۆزارت - Wolfgang Amadeus Mozart)، ئاوازدانەر و موزیسیانى نەمساوى کاژێر (1)ى شەو له تهمهنی (٣٥) ساڵى بە نەخۆشى رۆمانتیزم لە ماڵەکەى خۆى لە شارى ڤیەننا لە نەماس کۆچی دوایی کردووه، لە رۆژى 27/1/1756 لە شارى سالزبێرگ لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژی به خاکسپاردنییدا تهنیا دوو کارمهندی شارهوانی و ژنهکهی و سهگهکهی ئاماده بوون بۆ ناشتنی، بۆیه تا ئێستا کهس نازانێت گۆڕەمەمەى له کوێیه، ئیمپراتۆری نهمسا فرنسیی یهکهم نازناوى (جادووگهره بچکۆلهکهم)ى پێبەخشى بوو، له سهرانسهری دنیا بە منداڵێکی بههرهمهند دهناوى دەرکرد، له ساڵى 1759 ئەو کاتەى تهمهنی (3) سێ ساڵ بووە، خێزانهکهی ههستیان پێکردووه که توانای له موزیکدا ههیه، لەگەڵ خێزانهکهیدا چهند گهشتێکیان به ناو ئهوروپادا ئەنجامداوە، که تێیدا ئهو و خوشکهکهی نمایشیان کردووه وەک دوو منداڵی جێگرهوه. لێرهوه نمایشکردنی کاره هونهرییهکانیان دهستی پێ کردووە، یهکێک بووە له بهناوبانگترین ژهنیارو ئاوازدانهره کلاسیکییهکان و کاریگهرییهکی مهزنی کردووهته سهر هونهری رۆژئاوایی.
- لە رۆژى 5/12/1867 فوادیسواف ریمۆنت (Władysław Reymont)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسهرى پۆڵەندى لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى وارشۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/5/1867 لە دایکبووە، لە ساڵى 1924 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 5/12/1870 ئەلکسەندەر دۆما (Alexandre Dumas)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسهرى فەڕەنسى لە تەمەنى (68) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى دییپ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/7/1802 لە شارى فیلهر كوتیرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1829 تاکو ساڵى 1869 بە شدارى لە کارى ئەدەبیدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1886 حەیدەر حلى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى حللە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/1/1831 لە شارى حللە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1890 فریتگ لانگ (Fritz Lang)، دەرهێنەرى نەمساوى لە شارى فیینا لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/8/1976 لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى بیفیرلى هێلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1919 تاکو ساڵى 1960 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1903 یوهانس خیسترز (Johannes Heesters)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى هۆڵەندى لە شارى ئەمرسفورت لە هۆڵەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/12/2011 لە تەمەنى (108) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ئەشتارنبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1926 کلود مونیە (Claude Monet)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/11/1840 لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1930 فایزە ئەحمەد، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى بهنهژاد سورى لە شارى سیداى لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 21/9/1983 لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1937 سوهەیر بارونى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 31/1/2012 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1946 خۆسیە کاریراس (José Carreras)، گۆرانیبێژى ئۆپێراى ئیسپانى لە شارى بەرشەلۆنە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1962 تسنیۆ ئیماهۆرى (Tsuneo Imahori)، ئاوازدانەر و موزیسیانى یابانى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1976 ئیمى ئەکر (Amy Acker)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1979 نیک ستال (Nick Stahl)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى هارلنجین لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1979 جیان فرانکۆ (Jean Franko)، ئەکتەرى فەنزوێلایى لە شارى ماکۆتۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 5/12/1981 عەبدوڵڵا تورکمانى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1984 لۆرین لەندەن (Lauren London)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئەتلانتا لە ویلایەتى جۆرجیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1990 عەبدولڕەحمان خەلیفى، دەرهێنەرى سینەماى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 5/12/1966 تەها قەڵعەلى، ئەدیبى عێراقى کۆچى دوایى کردووە، لە ئەعزەمیە بەخاک سپێردراوە.
- لە رۆژى 5/12/2016 مونا مرعشلى، ژنە گۆرانیبێژى لوبنانى لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1958 لە شارى بەیروت لە دایکبووە، نازناوى ئوم کەلسومى لوبنانى پێبەخشراوە.
- لە رۆژى 5/12/2018 عریان سەید خەلەف، شاعیرى میللى عێراقى لە تەمەنى (78) لە نەخۆشخانى شارى پزیشکى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1940 لە شارى زیقار لە دایکبووە.