دوای پێنج کاژێر گفتوگۆ و بەرگری، یه‌كه‌م نابینا له كوردستان به پله‌ى زۆرباشهى باڵا ده‌بێته خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له ئه‌ده‌بى كوردیدا.
رۆژى 3/12/2020 كاژێر (9)ى به‌یانى له هۆڵى (د. عەبدولحەمید یەعقووب) لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین، گفتوگۆى نامه‌ى دكتۆراى حه‌سه‌ن یوسف به ناونیشانى (رۆڵى بگێڕه‌وه له رۆمانه‌كانى حوسام به‌رزنجى) به‌ڕێوه‌چوو، دوای پێنج کاژێر گفتوگۆ و بەرگری له نامه‌كه‌ى، وه‌كو یه‌كه‌مین خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت كه نابینایه له كوردستان به پله‌ى زۆرباشهى باڵا بووه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له ئه‌ده‌بى كوردیدا.
پ. د. محه‌مه‌د ئه‌مین عهبدولًڵا سه‌رۆكى لیژنه‌كه له واڵى تایبه‌تى خۆى سه‌باره‌ت بهگفتوگۆكه نوسیویهتى: "دوای نزیکەی پێنج کاژێر گفتوگۆ، بەپلەی زۆر باشەی باڵا دکتۆرای پێبەخشرا، پیرۆزبایی لە د. حەسەن دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بێت، شایانی باسە کاک حەسەن خاوەن پێداویستیی تایبەتەو نابینایە، بەڵام سەرکەوتووانە توانیی ماستەر و دکتۆراش بەدەست بهێنێت".
له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و بڕوانامهیهشدا حەسەن یوسف له دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەكه وتی "دڵخۆشم کە بڕوانامەی دکتۆرام بە پلەی باڵا پێیبەخشرا، دیارە ئەرکی من قوورستر دەکات بۆ قۆناخەکانی داهاتوو لە خوێندنی پڕۆفیسۆری و هەوڵدەدەم لە توێژینەوە بەردەوامبم و ئەوە هاندەرێکی باش بوو".
لیژنه‌ى گفتوگۆ پێكهاتووه له: (پ. د. محه‌مه‌د ئه‌مین عهبدولًڵا سه‌رۆكى لیژنه و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له پ. د. په‌خشان سابیر حه‌مید، پ. ى. د. مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن، پ. ى. د. ئیدریس عه‌بدوڵڵا مسته‌فا و پ. ى. د. ئه‌مین عه‌بدولقادر عومه‌ر ئه‌ندام و پ. ى. د. نه‌جم خالید ئه‌ڵوه‌نى ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار)
حه‌سه‌ن یوسف له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: حه‌سه‌ن یوسف كه‌ریم
- له رۆژى 1/2/1980 له دایكبووه.
- له ساڵى 1991 كاتێك ته‌مه‌نى (11) ساڵ بووه، لە کۆڕەوەکە گولـلە هاوەنێک پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و دەستێک و هەردوو چاوەکانی لەدەستداوه.
- باوكى (7) حه‌وت منداڵه.
- له ساڵى 1994 په‌یوه‌ندى به پەیمانگەی رووناکیی نابینایان كردوه و هه‌ر له‌وێ دەستى بە خوێندن کردووه.
- له ساڵى 2004 لە زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی زمان بەشی کوردی وەرگیراوه ولە کۆی (75) خوێندكارى چاوساخ بە پلەی نایاب دەرچووه.
- به‌رده‌وام گوێ له رادیۆ ده‌گرێت و تێکەڵبووه بە شیعری کوردی هه‌ر ئه‌مه‌ش هانده‌رێكى باشى بووه بۆ ئه‌وه‌ى دەستبەرداری خوێندن نەبێت و دوا قۆناغى خوێندن ته‌واو بكات.
- له ساڵی 20017 بە پلەی نایاب بڕوانامه‌ى ماستەرى لە ئەدەبی کوردی وەرگرتووه.
- بەهۆی دانەمەزراندنیەوە بیری لە خۆکوشتن کردۆته‌وه، بەڵام هەر زوو به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگێك سه‌رده‌كه‌وێت و خۆی کۆدەکاتەوە و هەوڵی وەرگرتنی دکتۆرا داوه.
- به‌رده‌وام كارى ئه‌ده‌بیاتى جیهانی و ناوخۆى كردووه، له‌م باره‌وه توێژینەوەى زانستى ئه‌نجامداوه و هه‌رگیز رۆژێك له ئه‌ده‌بیات دانه‌بڕاوه.
- له رێگه‌ى مامۆستا (رەنج مەجید)، كه مامۆستای قۆناخی سەرەتایی بووە و رۆلی بەرچاوی هه‌بووه لە خوێندنەوەی کتێب و نووسینی دکتۆرانامەكهى.
- لە ستۆدیۆى پەیمانگەی رووناکیی نابینایان (140) کتێبیان بۆ تۆمارکردوه تاوەکو لە ته‌واوكردنى دکتۆراکەی سوودى لێوەربگرێت.