Nama.jpg

نامەکانی فەیلەسوفێکی عاشق

ڕۆژی یەکتربینینمان تۆ سێ پیاو دەورەیان دابوویت و داوایان لێ دەکردیت یاریی پۆکەریان لەگەڵدا بکەی. تۆ بە قژێکی خورمایی درێژ، پێستێکی سەدەفئاسا و دەنگێکی بەرزی ئینگلیزییەوە تازە لە ئینگلتەراوە هاتبوویت و هەوارت خستبوو. هەریەکێک لەو سێ کەسە دەیویست لە ڕێی ئینگلیزییەکی سادە و ساکارەوە سەرنجت بە لای خۆیدا ڕابکێشێت. تۆ بوێر و بەتوانا دیار بوویت، ژیر و وریا، نازداریش وەکو خەون. کاتێک نیگامان کەوتە سەر یەک، بە خۆمم گوت (لەگەڵ ئەو ژنە هیچ چانسێکم نابێ، من و ئەو کوجامەرحەبا)."
- لە کتێبەکەوە

ئەندرێ گرۆز بەتەنها فەیلەسوفێکی پڕپرسیار و کونجوکۆڵی سەدەی بیست نەبوو، بەتەنها گەڕۆکێکی ناو سەدە پڕ پرسیار و پەشۆکاوەکەی بیست نەبوو، ئەو لە شوێنێکدا عاشقێکی توند و پڕ وەستان و نەرمی ئەو کیژە بوو کە دواجار هەردووکیان پێکەوە دەچنە باوەشی مردنەوە.

کتێبی نامە بۆدۆرین بریتییە لە نامە عاشقانەکانی ئەندرێ گرۆزی فەیلەسوف بۆ عاشقەکەی.

ئەمکتێبە لەلایەن مستەفا قەسیم لە فەڕەنسییەوە کراوە بە کوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەستدەکەون.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە