Nazm_7kmat.jpg

لەسەر سەرەوەی زەریادا

نازم حیکمەت - وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ئاکۆ ئەلیاسی

لەسەر سەرەوەی زەریادا،

هەورێک ... سپی

لەسەر سینگی،

پاپۆڕێکی وەک نوقرەیی

لە نێو سینگی زەریاکەدا،

ماسییەکی ... زەرد، تەڵایی

لە قەراخا،

خەزەیەکی ڕەنگ کەوەیی

پیاوێکی ڕووت، لە کەناری بەندەرێکا

ڕۆچووەتە نێو هزرینا:

ببم بە هەوریا خود پاپۆڕ؟

ببمە ماسی،

ببم بە خەزەیەکی مەیلەو ئاویی؟

 

نە ئەم، نە ئەو، نە ببە بە ئەوی دیکەش

ببە زەریا ئەی ڕۆڵەی من!

ببە هیوا!

بە گشت هەور و کەشتییەکانی و

لەگەڵ تێکڕای ماسی و هەموو

خەزەکانی،

ببە دەریا!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرچاوە: کتێبی " تورا دوست دارم چون نان و نمک"


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە