ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان به‌منزیكانه ڕۆمانی بەفر، له‌لایه‌ن وهرگێرێكى دیكه به كوردى بڵاوده‌كاته‌وه.
رۆمانه‌كه له نوسینى رۆماننوس و نوسهرى فه‌ڕه‌نسى (ماكسێنس فێرمین)هو (عیسا عوسمان) له ئینگلیزیه‌وه كردویه‌تى به كوردى، پێشتریش هه‌مان رۆمان له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وه‌رگێرى كورد (ئازاد بەرزنجی) كرابوو به كوردى و خوێنه‌رێكى زۆرى هه‌بوو.
وه‌رگێڕى رۆمانه‌كه عیسا عوسمان بۆ رۆمانه‌كه نوسیویهتى:
"بەفر بەسەرهاتی لاوێکی یابانییە بە ناوی یوکۆ، کە عاشقی هایکۆ بووە و لە گەشتەکەیدا دووبارە عیشقی هایکۆ و شیعر لە ئافرەتێکدا دەبینێتەوە، ئافرەتێک کە جەستەی وەک بەفر سپییە، ناخی پارچەیەکە لە سەهۆڵ و پرچی لقەدرەختی بەفرلەسەرنیشتوو. ڕۆمانەکە تابلۆیەکە لە سپێتی و جوانی، تابلۆیەک کە لەگەڵ هەر دێڕێکیدا دەمانباتە شاخ و گوندەکانی یابان و بەنێو هەست و ختوورەکانی دڵی لاوێکی عاشقی شاعیردا دەمانگێڕێت".
پێشتریش ئازاد به‌رزنجى بۆ رۆمانه‌كه له چه‌ند دێرێكدا نوسیبوى:
"بەفرگەشتێكی فەنتازیە بەناو ڕەنگی سپی‌دا لە ڕێی بەفرەوە، ڕوداوەكانی ئەو ڕۆمانە لە سەدەی 19 لە ژاپۆن ڕوو ئەدەن، ھەرچەندە فێرمین خۆی فەرەنسییە، بەڵام بە شێوازێك كەلتووری ھایكۆی ژاپۆن لە ڕۆمانەكە ڕوون ئەكاتەوە وەك ئەوەی خەڵكی ژاپۆن بێت. یۆكۆ ئاكیتای تەمەن حەڤدە ساڵ دوای ئەوەی سەرپێچی لە خواستی باوكی و نەریتی كۆمەڵگاكەی ئەكات و نایەوێ ببێت بە ڕاھیب یان ساموڕای، ڕێگای شاعیری بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت و بۆ فێربوونی ھونەری بەكاربردنی ڕەنگەكانیش سەفەرێك بۆ لای مامۆستاكەی "سوزوكی" دەست پێ ئەكات و لەو سەفەرەشیدا زۆر نھێنی ژیان و عیشقی بۆ ئاشكرا ئەبێت".
ماكسێنس فێرمین (Maxence Fermine) له چه‌ند دێرێكدا:
پیشى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و نوسهرى فه‌ڕه‌نسى.
له رۆژى 17/3/1968 له شارى ئهلبیرڤیل له فه‌ڕه‌نسا له دایكبووه.
له ئێستادا ته‌مه‌نى (52) ساڵه.
رۆمانه‌كانى كه‌مانچه ڕه‌شه‌كه، به‌فر و هه‌نگه‌وان، له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجی كراون به كوردى.
بۆ دوه‌مجار رۆمانى به‌فر له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى كورد عیسا عوسمان كراوه‌ته‌وه به كوردى.