(1)
ده‌مێكه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وى نالی‌دا سهروبهندم هه‌یه، به‌ڵا له ئاست گه‌وره‌یى ئه‌و زاته‌دا، وه‌ك مهحبوبهكهى، به‌ندم هه‌بووه و قه‌ندم نه‌بووه! من هه‌میشه ئه‌و پیاوه‌م به باپیره گه‌وره‌ى خۆم زانیوه، زۆربه‌ى ئه‌و هاوكێشه شیعریانه‌ى گه‌یاندۆته ئه‌نجام كه نه‌وه دواى نه‌وه سه‌رقاڵى مشتوماڵ كردنین .نالى شێوه‌ى ماڵێكه كه بێ‌ژمار په‌نجه‌ره‌ى هه‌بێت، له‌هه‌ر په‌نجه‌ره‌ك بۆى ده‌ڕوانیت ئه‌وا سه‌دانى دیكه‌ت فه‌رامۆش كردووه، ئه‌مه وێڕاى ده‌رگاكه‌ى! ده‌كرێت له چه‌ندین ته‌وه‌رى زیندووى ئه‌ده‌بى بدوێین كه تیایدا نالى پێشه‌نگ بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه چه‌نده‌ى هێنام و بردم ناونیشانێكم بۆ ئه‌و جوانمێرده بۆ نه‌دۆزرایه‌وه،تا ناچار بووم بیخه‌مه سه‌رووى هه‌رچى ناونیشانه. ئاخر ناونیشانه‌كان له چاو ئه‌و به‌حره‌دا جۆگهلهن. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆره‌دا،غوبارن. كابرا خاوه‌نى یه‌كه‌م شیعرى هه‌جووه؟ رووههڵماڵین و هه‌جووى كێش؟ ماه شه‌ره‌ف خانم (مه‌ستوره) ى له‌له‌ى شازادهكانى ئه‌رده‌لان و هاوسه‌رى خوسره‌و خانى سنه‌یى!:
(مه‌ستوره كه حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێك و عیتابێ)
ئه‌و پیاوه خاوه‌نى یه‌كه‌م شیعرى ئاژه‌ڵ دۆستییه، چ ئاژه‌ڵێكیش (گوێدرێژ) كه زیاتر له جارێك له قورئانیشدا ناوى به ده‌نگ ناخۆش و كه‌م عه‌قڵ هاتووه و سووكایه‌تى پێكراوه! :
(هه‌ى كه‌رێكم بوو، چ په‌یكه‌ر؟ گه‌ى كه‌رى هه‌وراز و لێژ
سینه پان و، مووچه كورت و، شانه به‌رز و، گوێ درێژ)
(مل عه‌له‌م، شیرین قه‌له‌م، ئاهوو شكهم، مه‌یموون قه‌ده‌م
سم خڕ و كلك ئێستر و، مه‌نزڵ بڕ و، عاره‌ق نه‌ڕێژ)
(چه‌نده پێم خۆش بوو زوبانى حاڵى ده‌یوت نالیا
هه‌ردوو حه‌یوانین، ئه‌تۆ گوێ كورت و ئه‌منیش گوێ درێژ)
ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى كه نالى خاوه‌نى یه‌كه‌م ده‌قى مه‌هجه‌ر و ئیغترابیشه:
(قوربانى تۆزى رێگه‌تم ئه‌ى بادى خۆش مروور
وهى په‌یكى شاره‌زا به هه‌موو شارى شاره‌زوور)
(ده‌موت دوو چاوى خۆمه ئه‌گه‌ر بهكرهجۆیى ئه‌شك
نه‌بوایه تیژ و بێ سه‌مه‌ر وگه‌رم وسوێر و سوور)
(واصڵ بكه عه‌بیرى سه‌لامم به حوجره‌كه‌م
چى ماوه، چى نه‌ماوه، له هه‌یوان و تاق و ژوور؟)
(زارم وه‌كو هیلال و نه‌حیفم وه‌كو خه‌یاڵ
ئایا ده‌كه‌ومه زار و به دڵدا ده‌كه‌م خگوور؟)
نالى له شێوه‌ى مرۆڤه مه‌زنه‌كانى دنیا خۆبهزلزانینى نه‌بووه، ده‌نا هه‌رگیز ئه‌و دێڕهى دوایى نهدهنووسى، ئاخر دڵ ئاوه‌دان چۆن ده‌نووسیت كه‌س باسم ده‌كات و بیرم ده‌كات؟ له كاتێكدا سه‌ده و نیوێكه هه‌رچى خوێنده‌وار و تامكهرى شیعره به تۆوه سه‌رقاڵن!، چه‌شنى ئه‌فسانه فیرعه‌ونییه‌كان ئه‌وه‌ى به په‌یژه‌ى چێژه‌وه سه‌ركه‌وێت و ماسكهكانت لابه‌رێت، گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نییه!. ئه‌وه‌تا حاجى قادرى كۆیى له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بۆ ساتێك له‌به‌ر خاترى تۆ كوردایه‌تى و صهحافه و سه‌قافه‌ى وه‌لا ناوه و ده‌ڵێت:
به تچمین بهیتهكى نالى ده‌هێنم تا ڕه‌فیقانم
بزانن من به ئه‌و ناگه‌م خه‌زه‌ف قه‌ت وه‌ك گه‌وهه‌ر نابێ
(كه‌مه‌ندى زوڵفى دوو لانه له‌بۆ گه‌بر و موسلمانه
ده‌كێشێ بێ محابانه چ له‌م لابێ چ له‌و لابێ).
ئه‌مه نییه هێمن موكریانى پێى وایه له كاتى له دایك بوونى هه‌ر منداڵێكى كورد، پێویسته دیوانێكى نالى له ژوورسه‌ر دا بێت! چما چ پیاوى مه‌زن ماوه له ناو كورددا له سهبكى شیعرى تۆدا گیرۆده نه‌بووبێت؟ (مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس و فاتیحى كوڕى، مه‌لا گه‌وره‌ى كۆیه و مه‌سعودى كوڕى، مه‌لا مه‌عروف و عه‌بدولخالقى كوڕى) ئه‌و پیاوه مه‌زنانه گۆڕیان پڕ له نوور بێت، ساڵه‌ها به دیار جوانى تۆوه شه‌ونخونییان كردووه! بۆچى تۆ به نرخترین گه‌وهه‌رى ناو خهزنهكهى دكتۆر مارف نیت؟ مه‌سعود محه‌مه‌د یه‌ك دێڕى تۆى، بیست و شه‌ش ساڵ مشتوماڵ كردووه و له ئاگایى و نائاگییدا هێناویه‌تى و بردوویه‌تى، ئینجاش ده‌نووسێت (مومكینه شهرحهكه وانه‌بێت!). دواى زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ئێستاش كه‌س به مردنى تۆ باوه‌ڕ ناكات،ئێستاش میلله‌تى كورد كاسێتهكهى كیمیا بارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى بۆ هه‌ڵگرتوویت! . مه‌لا عه‌بدوڵاى باپیرى مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێ: له مه‌ككه نالیم دیوه و له‌وێ موقیم بووه، زۆر پیر بووه و سێ، چوار بزنى هه‌بووه و دۆشیونى، به‌و جۆره ژیانى گوزه‌راندووه. نالى له به‌خێوكردنى بزن جیا له ئاژه‌ڵه‌كانى دیكه له‌سه‌ر هه‌ق بووه، چونكه شیعره‌كانى زۆر ئهتوارى بزنه كێوییان هه‌یه، كام ههڵهمۆتكهى سه‌ختى لێكدانه‌وه‌یه له‌وێ پیاسه ده‌كه‌ن، هه‌میشه له دژوارترین لووته شاخى مه‌عناوه غاره غاریانه.
(2)
(نالى خه‌به‌رى بێ ئه‌سه‌رى غائیبه ئه‌مما
ناڵێكى حه‌زین دێ له موناجاتى سه‌حه‌ردا)
نالى باشتر له هه‌مووان خۆى ناسیوه،پێوسته له نووزهى خه‌مگینى به‌ره‌به‌یان به شوێنی‌دا بگه‌ڕێین، خه‌به‌رى ئه‌ومان له پشكووتنى خونچه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت!
له نوێژى به‌یانیدا دوعا بۆ ئه‌وه بكه‌ین سه‌ره‌ده‌رى له ونبوونى ده‌ربكه‌ین! نالى له ئێواره و ئاوابووندا نییه، له سپێده و نوێبوونه‌وه‌دایه. نالى هه‌تا دنیا دنیایه له هه‌موو خۆرههڵاتنێكدا نیشته‌جێیه و داكۆكى له جوانییه نه‌ناسراوه‌كان ده‌كات.
كهمزانینمان ده‌رباره‌ى ژیانى نالى و غیابى بێ ئه‌سه‌رى، كهسهردار و پڕ مه‌راقه، له هه‌مان كاتدا شیرینتریان كردووه. نالى نه‌ك شیعره‌كانى، خۆى گوته‌نى كه سه‌ده‌ها داویان بۆ خوێنه‌ر ناوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ژیانیشى بۆته مه‌ته‌ڵ! نووسه‌رانى كورد هێنده‌ى سه‌رقاڵى یه‌كلا كردنه‌وى ژیان و سهفهرهكانى نالى بوون، ئه‌وه‌نده خه‌ریكى لێكدانه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى رووخانى ئه‌ماره‌تى بابان نه‌بوون! نالى نه‌ك له شیعر، به‌ڵكو له سه‌رگوزشته‌ى ژیانیشیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه نادا! چ قه‌ده‌رێكه نالى، ژیانى ئه‌وه‌نده له شیعره‌كانى بچێت؟ هه‌ردوو ته‌وه‌ریش به قازانجى نالى و نه‌گبه‌تى خوێنه‌ر ته‌واو ده‌بن. بێ ئه‌سه‌ر بوونى ژیانى بۆته چیرۆكێك كه سه‌دان سیناریۆى هه‌یه و هه‌ر رۆژه‌ى ئه‌و چیرۆكه‌ش گرێى درامیى نوێى بۆ زیاد ده‌كرێت. خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دانى شیعره‌كانیشى خاسیه‌تێكى زیئبهقیى پێبه‌خشیوه و بۆته خوانێك بۆ هه‌موو ئاراسته ئه‌ده‌بییه‌كان، له‌م خاسیهتهشدا نالى زۆر له شكسپیر ده‌كات. شكسپیر خوانى هه‌موو ئاراسته‌كانه وهى هیچیشیان نییه! نالى وه‌كو شكسپیر وایه : ریالیزمهكان ده‌ڵێن هى ئێمه‌یه، سوریالییه‌كان ده‌ڵێن هى ئێمه‌یه، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڵێن هى ئێمه‌یه، نێونهتهوییهكان ده‌ڵێن هى ئێمه‌یه! له راستیدا هى هه‌موویانه و هى كه‌سیشیان نییه! ئه‌وه‌یه مه‌زنیى نالى و شكسپیر. نالى ئه‌سپێكه به هیچ قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى ده‌سته‌مۆ ناكرێ، هیچ بهوتهقهیهكى ئه‌ده‌بیى نایگرێتهخۆى! هه‌موو لهخۆگرتنێك ره‌تده‌كاته‌وه.
(3)
(زاهیر و باگین له‌سه‌ر له‌وحى حه‌قیقه‌ت یا مه‌جاز
ئاشناى سیڕڕى قه‌ڵه‌م بێ غه‌یرى نالى كه‌س نه‌ما)
یه‌كێك له نهێنییه گرنگه‌كانى قهڵهمهكهى نالى ئه‌ویه كه توانیویه‌تى شیعر بباته ده‌ره‌وه‌ى زه‌مه‌ن. له‌سه‌رووى چاكه و خراپه،له‌سه‌رووى نه‌وه‌كان، له‌سه‌رووى تیۆرهكانهوه، به شهكاوهیى پارێزراو بێت.نالى خوێنه‌ر ناكات به لایه‌نگیر،ئه‌و كاته‌ى شاعیر په‌یوه‌ست ده‌بێ بى ئایدیایه‌ك خوێنه‌ر ده‌كات به لایه‌نگیر (بێگومان له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك كه‌سیش ده‌كات به نه‌یار)،به‌ڵكو نالى یه‌كسان ده‌بێ به خوێنه‌ر و خوێنه‌ریش یه‌كسان ده‌بێ به دنیا. نالى شیعر به قوربانى مێژوو ناكات (وه‌ك حاجى قادرى كۆیى كردى)، نالى شیعر به قوربانى هه‌ژاران ناكات (وه‌ك قانع كردى) نالى شیعر به قوربانى نه‌ته‌وه ناكات (وه‌ك ئه‌حمه‌دى خانى كردى)، به‌ڵكو نالى زیره‌كانه‌تر له هه‌موو ناوه‌كان شیعر ده‌كاته زه‌مبیله‌یه‌ك كه تیایدا مێژوو و هه‌ژاریى و بیرى نه‌ته‌وه‌یى تێدایه، نالى شیعر به بوونى شیعریه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌و ده‌زانێ شیعر ئامراز نییه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى هه‌ژاریى و مێژوو و بیرى نه‌ته‌وه‌یى، به‌ڵكو ئامانجه بۆ به‌رهه‌مهێنانى شیعرییه‌ت، ئه‌وه‌ى له شیعردا ده‌مێنێته‌وه بابه‌ت نییه، به‌ڵكو چۆنییه‌تى داڕشتنى بابه‌ته‌كه‌یه، له رووى شیعرییه‌ته‌وه ههژاردۆستى و كێشه ره‌واكانى، شه‌فاعه‌ت بۆ قانع ناكه‌ن له شیعرێكى خراپ‌دا. گرنگى هاندانى لاوانى كورد و داواكردنى مافه ره‌واكانى كورد، شه‌فاعه‌ت بۆ حاجى قادر ناكه‌ن له شیعرێكى خراپ‌دا. هه‌موو ئه‌وانه‌ى شیعر ده‌كه‌ن به ئامراز (له‌گه‌ڵ مه‌زنى بابهتهكان) دره‌نگ و زوو، په‌شیمان ده‌بنه‌وه. نالى ده‌زانێ شیعر جوانكردنى دنیایه، شیعر له كۆتاییدا به‌رهه‌م هێنانى چێژه، شیعر سێكسه له‌گه‌ڵ زماندا، ده‌زانێ تواناى زمان و داڕشتن حیكمه‌تى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه:
(نالى عه‌جه‌ب به قووهتى حیكمه‌ت ئه‌دا ده‌كا
مهعنایى زۆر و گه‌وره به له‌فزى كه‌م و بچووك)
جیاوازى نێوان نالى و شاعیرانى دیكه، جیاوازى نێوان زێڕینگه‌ر و ماسیگره، ماسیگر نازانێ چ ماسییه‌ك ده‌گرێت، ته‌نیا تۆڕ فڕێ ده‌دات، به‌و واتایه‌ى به ده‌ست خۆى نییه چ ده‌گرێت. نالى چه‌شنى زێڕینگه‌ر نه‌قشى ورد ده‌كات، بۆیه ده‌بینین له شیعرى بۆ گوێدرێژه‌كه‌ى و له شیعرى بۆ حه‌بیبه‌ى به قه‌د یه‌ك خه‌ریك ده‌بێت، به قه‌د یه‌ك ورده‌كارى ده‌كات. من لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌كانى
(مامۆستاى بهههشتیى گیو موكریانى) زۆرم پێخۆشه نالى شاعیرى قه‌ومى نه‌بووه، شیعرى قه‌ومى له شێوه‌ى شیعرى كرێكارى، له شێوه‌ى شیعرى ئیسلامى، ته‌نیا یه‌ك ره‌نگى دنیا ده‌بینێ، ئه‌م جۆره شیعرانه‌ش خوێنه‌ر تووشى عوماى ئه‌لوان ده‌كه‌ن! شیعر به هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك ببه‌سترێته‌وه، باڵى فڕینى ده‌كرێت. شیعر باڵنده‌ى ماڵیى نییه، به‌ڵكو ئاسكه كێوییه.
(چ خۆشه من وه‌كو تازیى بنۆڕم
ئه‌تۆش هه‌ر وه‌ك غهزالهى به‌ڕ هه‌ر ڕاكهى)
نالى ئه‌م دوو دێڕهى ئه‌گه‌ر بۆ یارهكهیشى گوتبێ، ئه‌وا بۆ روانگه‌ى له باره‌ى شیعریشه‌وه ده‌گونجێت، نالى قه‌ڵه‌مى خۆى شووبهاندووه به‌و تاژییهى كه دواى ئاسكى شیعر كه‌وتووه. نالى به‌راستى ئیمانى به شیعرى واڵا هه‌بووه، ئیمانى به‌وه هه‌بووه كه ده‌كرێت شیعر هه‌ر بابه‌تێك بكاته ئامراز (جا با نه‌ته‌وه بێت، یا هه‌ژاریى، یان مێژوو) به‌ڵام بۆ ئامانجێك كه هێنانه‌دى شیعرییه‌ته، ئه‌م هزره‌ش ئیمان بوونه به‌وپه‌ڕى ئازادى له نووسیندا.
ئه‌و كاته‌ى نالى شیعر بۆ پێغه‌مبه‌ریش ده‌نووسێت (كه بابه‌تێكى راسته‌وخۆ و دیارى كراویشه) بیرى ناچێت بیخاته ناو یارییه‌كانى زمان و داڕشتنه‌وه:
(ئه‌ى ساكینى ڕیاچى مه‌دینه‌ى منه‌ووه‌ره
لوگفێ بكه، بفه‌رموو: مه‌دینه‌ى منه و، وه‌ره)
ئه‌و نالییهى پێش سه‌ده و نیوێك له ده‌رده نازدارهكانى شیعر و ئه‌رك و ئامانجه‌كانى گه‌یشتبوو، ئه‌وا به داخه‌وه هه‌نووكه‌ش شاعیرى كورد هه‌یه، سوودى له‌و په‌ند و حیكمه‌ته شیعرییانه‌ى وه‌رنه‌گرتووه! له ئێستاشدا شاعیر هه‌یه وا تێده‌گا مه‌زنى بابه‌ت له شیعردا كه‌فیله بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى ده‌قى مه‌زن! پێى وایه شیعرى ئینسانى ئه‌وه‌یه باسى ئینسان بكات و شیعرى رۆمانسى ئه‌وه‌یه باسى جوانى بكات و شیعرى به‌رگریش باسى رۆم و عه‌جه‌م! وه‌همى ده‌قى مه‌زن نزیكى كردوونه‌ته‌وه له هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى ده‌سته‌جه‌معدا، لێره‌وه شاعیر له برى ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى زاتى خۆى بنووسێته‌وه، ده‌بێته ئیمام و خه‌تیب! شاعیر ده‌بێته پاڵه‌وان، كه عه‌یبه بترسێت! عه‌یبه سێكس بكات! عه‌یبه داواى ده‌وڵه‌تى كوردى نه‌كات! كه‌چى نالى كه له مه‌ستووره توڕه ده‌بێ، ده‌بێته دكتۆرى تهشریحى ژن! وێڕاى ئه‌و هه‌موو بارگه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینیه‌ى كه هه‌یه‌تى، خۆى دێنێته ریزى كه‌ره‌كه‌ى! چونكه یاخیبوون له زماندا، یاخیبوون له مه‌عنادا درووست ده‌كات. ئه‌وه زمانه له شیعردا ئاقارى نوێى مه‌عنا ده‌دۆزێته‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. نالى ده‌زانێ شیعر چه‌شنى سێكس، له یه‌ك كاتدا تینوێتى و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه، تینوێتییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئومێدى توانه‌وه‌یه له زانین ، په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئومێده له وههم زیاتر هیچى دیكه نییه! بۆیه شیعرى باش گه‌ڕان نییه به شوێن هه‌قیقه‌تدا (جا هه‌قیقه‌ت لای كێیه؟)، به‌ڵكو گه‌ڕانه به دواى وه‌همدا، تێكشاندنى شته ناسراوه‌كان و ڕوانینه باوه‌كانه، گه‌ڕانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه تاریكه‌كانى خود كه هێشتا ئاو و كاره‌باى زانینیان بۆ نه‌چووه. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه زۆرم پێ خۆشه نالى له‌سه‌ر شێوه‌ى هه‌ندێ شاعیرى تر له‌سه‌ر حسێبى زمان و ته‌كنیك، دیندارێكى مهعناخواز نه‌بووه. ئه‌گه‌ر مه‌حوى ویستبێتى خۆى له دنیا بتوێنێته‌وه،شیعر بكاته ئامرازێك بۆ توانه‌وه‌ى له زاتێكى میسالى (كه خوایه)، ئه‌وا نالى ئامانجى ئه‌وه‌یه دنیا له خۆیدا بتوێنێته‌وه، زاتى خۆى بكاته چه‌قى دنیا. نالى دنیا به خۆى ده‌پێوێ، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.