تاکو ئێستا کات و شوێنی نمایشی فیلمى سینهمایى (09) دیارینەکراوە و ماهیر حەسەن ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
ماهیر حەسەن ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینەمایی (09) له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك رونكردنهوهیهىهكى لهسهر كاتى نمایشكردنى فیلمهكه بێوكردهوه و ئاشکرایدەکات، بەھۆی ئەم بارودۆخەوە کە تێیداین، ناتوانرێت لە ئێستایدا فیلمی (09) نمایشبکرێت، دوا دەکەوێت بۆ کاتێکی نادیار.
ناوبراو ئاماژەى بەئەوەشدا، ھەر کاتێک دۆخەکە باشبوو ئەو کاتە ئاگاداری بڵاودەکەنەوە، لەکات و شوێنی نمایشی فیلمەکە.
وتیشی: دەزانین چاوەڕوانن ئێمە لە ئێوە زیاتر چاوەڕێین، چاوتان ماچ دەکەم ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان ھەیە دڵی منن.
فیلمی سینەمایی 09 سفرنۆ لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و نواندنی شوان عەتوف ,ماهیر حەسەن, سیروان جەمال و چریکە عەبەرەش، بێساران جاسم و ژالە رەسول و چەندانی ترە.
دهقى رونكردنهوهكه وهكۆخۆى:
" سڵاو لە ھەموو خۆشەویستانم چاوتان ماچ ئەکەم حەزم کرد ڕوون کردنەوەیەک بەم لەسەر فلیمی سنەمایی 09 بە ھۆی ئەم بارو دۆخەوە کە تیایاین ناتوانرێت لە ئێستایا نمایش بکرێت دوا ئەکەوێت بۆ کاتێکی نادیار بۆیە ھیچ دەنگێک نیە ھەر کاتێک وەزع باش بوو ئەو کاتە ئاگادارتان ئەکەینەوە ئەزانین چاوەڕوانن ئێمە لە ئێوە زیاتر چاوەڕێین... دووبارە چاوتان ماچ ئەکەم ڕێزو خۆشەویستیم ھەیە بۆ ھەمووتان دڵی منن".
بۆ زانیارى لهسهر فیلمهكه كلیك لێره بكه.