- لە رۆژى 7/12/43 پ. ز. شیشرۆن (ماركوس تولیوی سیسرۆ - Marcus Tullius Cicero)، فه‌یله‌سوف و شاعیر و نوسه‌ری رۆمانی لە ته‌مه‌نى (63) ساڵى له شارى فۆرمیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/1/106 پ. ز لە شارى ئەربینۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/12/1598 جان لۆرینزۆ برنینى (Gian Lorenzo Bernini)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە شارى ناپۆلى لە دایکبووە، لە رۆژى 28/11/1680 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1908 کامل شناوى، شاعیر و نوسهرى میسرى لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 30/11/1965 لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1915 ئیلی والاچ (Eli Wallach)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 26/6/2014 لە تەمەنى (98) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1924 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1933 که‌ره‌م متاوع، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری میسری لە شارى دسوق لە دایکبووە، لە رۆژى 9/12/1996 لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1953 مەحمود حەمیدە، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1965 جیفری رایت (Jeffrey Wright)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1968 ئه‌سرا دیرمانکلوجلو، ژنه ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/12/1971 یوشیهیسا هیرانۆ (Yoshihisa Hirano)، ئاوازدانه‌ری یابانی لە شارى واکایاما لە یابان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/12/1976 به‌سمه ئه‌حمه‌د، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1986 ریم ئهرحمه، ژنه ئه‌کته‌ری به‌حره‌ینی لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1986 کامه‌ران موکری (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د تەها)، شاعیر و چیرۆكنوسی کورد لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1986 لە گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شارى سلێمانى بەخاکسپێردراوه، له ساڵى 1929 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه، نازناوی شیعریی كامه‌ران موكری بۆخۆی داناوه، له ساڵى 1949 بەھۆی ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی بۆ ماوه‌ى (6) شه‌ش ساڵ زیندانى كراوه و له ساڵى 1963 ئازادكراوه، ئه‌گه‌رچى پلەی خوێندنی ئامادەیی بوو، بەڵام به‌هۆى زیره‌كى و لێهاتویى بۆ ماوەیەکى زۆر كراوه‌ته مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین، به شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی ناسراوه، له خۆپیشاندانه‌كانی شارى سلێمانى هه‌میشه پێشه‌نگ بووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه شارى سلێمانی ناونا (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی)، كاتێك له خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس) وتارێكی به ده‌نگی بڵند خوێنده‌وه و وتى : ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، خاوەنی پێنج دیوانی شیعر بوە لەوانە: (ئاشتی، دیاری، ئاگر، ژیلە و گوڵاڵە سورە)، له ساڵى 1987 لەپاش مردنیشی سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانی کامەران موکری کۆكراوهتهو چاپكراوه.
- لە رۆژى 7/12/1987 ئارون کارته‌ر (Aaron Carter)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و شاعیر و ئه‌كته‌ری ئه‌مریکی لە شارى باتۆن رۆگ لە ویلایەتى لویزیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1988 ئیمیلی براوننگ (Emily Jane Browning)، ژنه ئه‌کته‌ری ئوسترالی لە شارى ملبۆرن لە ئوسترالیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1989 نیکۆلاس هۆلت (Nicholas Hoult)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزى لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/1989 سه‌یفوڵڵا موختار، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (68) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/2/1921 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/12/2012 عه‌ممار شه‌ریعی، موزیسیان و ئاوازدانهرى میسری لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/4/1948 لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/12/2019 زازا ئوروشادزێ، دەرهێنەر و نوسەرى جۆرجى لە تەمەنى (54) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى تبلیسى لە جۆرجیا کۆچی دوای کردووە، لە رۆژى 30/10/1965 لە شارى تبلیسى لە جۆرجیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە سینەما و شانۆ لە جۆرجیا بەدەستهێناوە، لە ساڵى 1989 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، فیلمی سینەمایی (لالەنگی) لە بەناوبانگترین فیلمەکانی بووە، کە لەرێگەیەوە ناوبانگی پێپەیداکرد، هەر ئەم فیلمە بوو بەهۆى ئەوەى ببێتە کاندیدی خەڵاتەکانی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین فیلمی بیانی.