كتێبى (بایه‌خدان به گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ دا) به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (عارف قوربانى) له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك به‌رگى كتێبێكى خۆى به‌ناوى (بایه‌خدان به گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ دا) بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها له گه‌ڵیدا نوسیویهتى: "بەم زووانە ئەم بەرهەمەشمان دەگاتە بەر دیدەی خوێنەران".
له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى گه‌لاوێژ عارف قوربانى وتى: "ئەو کتێبە توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوونمه لە زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2014، کە پێشکەش کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانیم کردووە. دەربارەی بایەخپێدانی میدیای کورد بەگۆڕەبەکۆمەڵەکان، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێم بەنمونە وەرگرتووە".
سه‌باره‌ت به چاپكردنیشى له‌م كاته‌دا وتى: "لەئێستاشدا بۆیە بەگرنگمزان چاپی بکەم، چونکە پرسی گۆڕی بەکۆمەڵ کەدەکرا کورد بیکات بەکەیسێک گرنگ بۆ ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید، بەڵام خەریکە هەر لەبیر دەچێتەوە، بۆیە لەلایەک بۆ دروستکردن و هەستی بەرپرسیارێتییه، هەروەها بۆ سودگەیاندن بەوانە بیانەوێت بەشێوازی زانستی کار لەسەر ئەم پرسە بکه‌ن، بۆیه بە پێویستمزانى چاپ و بڵاوی بکەمەوە".