دواى ئه‌وه‌ى د. ابتسام اسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ له رۆژانى 3/4/12/2020 له شارى به‌غداد به‌شدار بوو لە کۆڕبەندی شەوانەی سلێمانی کە بەڕێوبەرایەتی سینەما و شانۆ بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد رێکیخستبوو، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌شداربون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبویه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدارى گرنگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى شاره‌كانى عێراق ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ د. حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى رۆشنبیریى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وارى عێراق كۆبهیهوه.
د. ابتسام اسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه تایبه‌ت به سایتى گه‌لاوێژ وتى: "زۆر گرنگه ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانى كورد له‌م جۆره كۆڕبه‌ند و فێستیڤاڵانه‌دا به‌شدارى بكات و تواناكانى خۆى نیشانى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه بدات، هه‌روه‌ها زه‌مینه سازى بكات بۆ ئه‌وه‌ى كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین".
سه‌باره‌ت به‌دیدار و چاوپێكهوتنهكانیشى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له كۆشكى سه‌ڵام له‌گه‌ڵ (د. به‌رهه‌م ساڵح) كۆبونه‌ته‌وه و سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پشتیوانی كردنى لە هونەرمەندان و ئەدیبان.
له به‌شێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ به‌جیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێكى زۆرى شاره‌كانى عێراق كۆبویه‌وه و له دیداره‌كانیدا باسى له كار و چالاكییه‌كانى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ و سازدانى فێستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌لاوێژى بۆ نوێنه‌ره‌كان كرد و ئه‌وانیش خۆشحاڵى خۆیان نیشانداوه، كه تاكو ئێستاكه ساڵانه به‌به‌رده‌وامى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێكى زۆریشیان به‌شدارى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژیان كردووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ له دیونى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ د. حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى رۆشنبیریى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وارى عێراق كۆبویه‌وه، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى بنكه باسى له چالاكییه ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و روناكبیرییهكانى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژى كرد، كه ساڵانه جگه له‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى (23) ساڵ فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ به‌به‌رده‌وامى ئه‌نجامده‌درێت، چه‌ندین چالاكى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و روناكبیریى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها باسى له چالاكییه ئه‌ده‌بییه‌كانى بنكه كرد كه له شاره‌كانى عێراق به تایبه‌تى شاره‌كانى به‌سره و نه‌جه‌ف ئه‌نجامى دراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى دیدار‌و كۆربه‌ندى بۆ ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانى عێراقى رێكخستووه، نمونه‌شى به‌دواهه‌مین چالاكى هێنایه‌وه، كه له رۆژى 22/2/2020 له شارى سلێمانى دیدارێکى بۆ شاعیرى شۆڕشگێڕ (مزەفەر نەواب) لە ژێرناونیشانى (مزەفەر نەواب لە ویژدانماندا دەدرەوشێتەوە) هێنایه‌وه، كه له (2) دوو پانێڵدا (6) شه‌ش توێژینەوە له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و تێڕوانینه‌كانى پێشکەشکران.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى رۆشنبیریى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وارى عێراق خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى و هیواى خواست له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ بنكه ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كانى شاره‌كانى عێراق كارى هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و ئاماده‌یى خۆشى بۆ هاوكارى و پشتیوانى كردن له‌هه‌موو كارێكى روشنبیرى له سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق نیشاندا.
دوابه‌دواى كۆڕهندهكهش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى (الزمان) مه‌دالیاى رێزلێنان به د. ابتسام اسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى و گه‌لاوێژ به‌خشرا، له‌پاى ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى پێشكه‌شى به بوارى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى به‌تایبه‌تى له شاره‌كانى به‌سره و نه‌جه‌ف و له‌یك نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ردوو گه‌لى كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى عێراق و ئه‌نجامدانى دیدارى (مزه‌فه‌ر نه‌واب) و (23) بیست و سێ ساڵ فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێزلێنانهشدا سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى و گه‌لاوێژ سوپاسى رۆژنامه‌ى ئهلزهمانى كرد و به‌ڵێنى دا كار بۆ ئه‌وه بكات كار و چالاكى له‌م جۆره نه‌ك به‌ته‌نها له شارى سلێمانى، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى عێراق ئه‌نجام بدرێت و سوپاسى میدیا كوردى و عێراقیهكانیشى كرد كه گرنگى زۆر به چالاكییه‌كانى بنكه‌ى روناكبیریى و گه‌لاوێژ ده‌ده‌ن.