کامه‌ران موکری، شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی له رۆ1ژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، كامه‌ران موكرى ناوى (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د تەها)یه لە رۆژى 7/12/1986 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد رۆژێك دواتر له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا لە گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.
کامه‌ران موکری، له ساڵى 1929 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه، هه‌ر زوو توانا ئه‌ده‌بییه‌كانى تیادا ده‌ركه‌وتووه، نه‌ك به‌ته‌نها ته‌نها شیعرى نوسیبێت، به‌ڵكو چیرۆكنوسێكى به‌توانا بووه و چه‌ندین چیرۆكى ناوازه‌ى نوسیوه، هه‌رخۆشى نازناوی شیعریی كامه‌ران موكری بۆخۆی داناوه.
وه‌كو زۆربه‌ى شاعیران و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانى دیكه‌ى كوردستان زیندان بوه‌ته شوێنێكى دیكه‌ى نیشتهجىِ بوونى، هه‌ر بۆیه له ساڵى 1949 بەھۆی ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی بۆ ماوه‌ى (6) شه‌ش ساڵ زیندانى كراوه تا له له ساڵى 1963 ئازادكراوه.
كامه‌ران موكرى، له زۆربه‌ى خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وكاته‌ى شارى سلێمانى به‌شدارى كردووه و هه‌میشه پێشه‌نگ بووه، هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانیشدا یه‌كه‌م كه‌س بووه شارى سلێمانی ناونا (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی)، كاتێك له خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس) وتارێكی به ده‌نگی بڵند خوێنده‌وه و وتى : ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
له بوارى وانه وتنه‌وه‌دا توایاهكى لێهاتووى هه‌بووه، ئه‌گه‌رچى پلەی خوێندنی ئامادەیی بووه، بەڵام به‌هۆى زیره‌كى و لێهاتویى بۆ ماوەیەکى زۆر كراوه‌ته مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین.
به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى به شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین ناسراوه، هه‌روه‌ها به‌هۆى ره‌نگدانه‌وه‌ى سروشت و جوانی له شیعره‌كانى جارێكى دیكه‌ش ئه‌و نازناوه‌ى پێدراوه و بووه به شاعیرى به (شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی).
خاوەنی پێنج دیوانی شیعر بوە لەوانە: (ئاشتی، دیاری، ئاگر، ژیلە و گوڵاڵە سورە)، له ساڵى 1987 لەپاش مردنیشی سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانی کامەران موکری کۆكراوهتهو چاپكراوه.
له هۆنراوه‌یه‌كی دا به‌ناوی (فریشته)، كه له‌لایه‌ن زۆر له هونه‌رمه‌ندانى كورد كراوه به گۆرانى ده‌ڵێت:
ڕوومه‌تی وه‌ك گوڵی بێ گه‌رد
قژی خوای ئاوریشمێكی زه‌رد
چاوی كاڵ، ئه‌گه‌رچی نه‌رمـــه
به‌ڵام نیگای ئێجگار گهرمـــه!!