Choman.jpg

کراتینوس کێ بووە؟

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە، نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی سولی ئۆن بەشی شانۆ.

زنجیرەی شەشەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

  کراتینوس کێ بووە؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن ، و کە یەکێکە لەوانە هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان ، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

ژیاننامەی کراتینوس

کراتینوس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، کە ئەوەیش وەکو شانۆنامە نوسەکانی هاو سەردەمی سەردەمی خۆی ، کە  توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد وەکو هاوەڵە شانۆنامە نوسەکانی تری شارستانیەتی گریک (یۆنان) ، و هەروەها کراتینوس بە یەکێک لە شاعیرانی کۆمیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) دادەنرێت ، لە ساڵی (519پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی ئەسینی و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ،  و هەر لە شاری ئەسینا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە ، و هەروەها کراتینوس  لە تەمەنی لاوی دا ، واتە لە هەرەتی گەنجەی دا  دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە.

کراتینوس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ، چۆیریلوس و سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و یۆن چیۆن و فۆرمیوس و سوساریۆن و ئاگاثۆن و ئالکایوس و کریتیاس و ئیوپۆلیس و نیکۆماچوس و پایناسسیس بووە ، کە ئەوەیش لەگەڵ ئەواندا دەستی باڵا و کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان لە هەر بەشی هونەری تراجیدی و کۆمیدی هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی کراتینوس

کراتینوس ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی (514) پارچە شیعری نووسیووە ، بە داخەوە تەواوی دەقەکانی بە دەست ئێمەی مرۆڤە ئەو سەردەمە نەگەیشتووە ، و هەروەها نزیکەیی (29) بەرهەمی شانۆیی کۆمیدی نووسیووە ، و تەنها (24) بەرهەمی بە تەنها ناونیشانیان زانراوە ، و واتا بە تەواوی بەرهەمە شانۆییەکان فەوتاون ، و ئەوەش ناونیشانی ئەو بەرهەمانەیەتی کە زانراوەن ، وەکو: ئارچیلۆچۆی (ئارچیلۆچوسیس) ، بۆوکۆلۆی (مانگا_هیردس) ، بۆوسیریس (بوسیریس) ، دیلیادیس (ئافرەتانی دیلۆس) ، دراپیتیدیس (هەڵهاتنی مێنە) ، دیداسکالیای (ڕاهێنەرەکان) ، ئەمپیپرامینوی (پیاوانی سەرقاڵ) و ئیدایۆی (ئیدایانوس) ، ئەونییدیای (منداڵانی ئەونیوس) ، ثراتتای (ئافرەتانی ثراکی) ، کلیۆبۆولینای (کلیۆبولینیوس) ، لاکۆنیوس (لاکۆنیانس) ، مالثاکۆی (نەرمەکان) ، نمیمیسیس (نیمیسیس) ، نۆمۆی (یاساکان) ، ئۆدیسسییس (ئۆدیسسیوسیس) ، پانۆپتای (ئالل_سییرس) ، پلۆوتۆی (خواوەندەکانی سامان) ، پیلایا (چاوپێکەوتنی پیلای) ، ساتیرۆی (ساتیرس) ، سیریفیۆی (پیاوانی سیریفوس) ، ترۆفۆنیۆس (ترۆفۆنیوس) ، چییمازۆمینۆی (پیاوانی ستۆرم_زریانەکان) ، چییرۆنیس (چیرۆنس) ، هۆرای (سەعاتەکان_کاتژمێرەکان).

 کراتینوس ، وەکو سەرجەم شانۆ نامەکانی تری وڵاتی گریك  (یۆنان)ییە دێرینەکان لە (27) فێستیڤاڵ ، کە لە تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین کراوە ، بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و هەروەها نزیکەیی (8) جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە بە پلەی یەکەم و دووەم.

 کراتینوس ، لە ساڵی (422پ.ز) دا ،  لە تەمەنی (97) ساڵی دا ، کۆچی دوایی کردووە لە شاری ئەسینا ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان: سەرەتایەک لە مێژووی، وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 189 جار خوێندراوەتەوە