Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/12

- لە رۆژى 8/12/65 پ. ز. هۆراس (كوینتس ڤلاكۆس هۆراتیۆس - Q. Horatius Flaccus)، شاعیر و فه‌یله‌سوف و ڕه‌خنه‌گر و نوسه‌ری رۆمانی لە شارى ڤینۆسیا له‌ رۆژهەڵاتی زنجیرە چیای ئەبنین لە ئیتالیا لە دایکبووە، لە رۆرژى 27/11/8 پ. ز له‌ ته‌مه‌نى (57) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، باوكی پێش ئەوەی ژن بهێنێت كۆیلە بوە و ئازادكراوە، هۆراس بە ئازادكراوەیی لە دایكبووەو تاقانەی دایك‌ و باوكی بووە، باوكی سامانێكی زۆری خەرج كردووە تا هۆراس خوێندنێكی باش بخوێنێت، سەرەتا لە رۆما دەستی داوەتە خوێندن پاشان رووی كردووەتە یۆنان ‌و لە ئەسینا هونەرەكانی یۆنان ‌و فەلسەفەی خوێندووە، له‌ ساڵی (41 پ. ز) بوه‌ته‌  موچەخۆری حكومه‌ت، شاعیرانی یۆنان ‌و لۆكریتس ‌و ڤرجیل‌ و فەلسەفەی یۆنان سەرچاوە و ئیلهام بەخشی نووسین ‌و بەرهەمەكانی بوونه‌، لە نێوان ساڵانی (35 – 30 پ . ز) یەكەمین بەرهەمی ئەدەبی (ساتێرەكان) بڵاوكردۆته‌وه‌، لە ساڵی (23 پ . ز) دوای (8) ساڵ كاركردنی بەردەوام مەزنترین بەرهەمی خۆی به‌ناوى (سروودەكان) لە سێ‌ به‌رگدا بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌رهه‌مه‌كانى بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون، چه‌ند به‌رهه‌مێكشى كراوه‌ به‌ كوردى، له‌وانه‌: هونه‌رى شیعر كه‌ حه‌مید عه‌زیز له‌ ساڵى 1976 چاپى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/12/1832 بیورنستیرن بیورنسۆن (Bjørnstjerne Bjørnson)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى نه‌رویجی لە دایکبووە، لە رۆژى 26/4/1910 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1903 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 8/12/1861 جۆرج میلیس (Georges Méliès)، ئەکتەر و دەرهێنه‌ر و وێنەگرى سینەمایى فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 21/1/1938 لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1896 تاکو ساڵى 1914 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1865 جان سیبیلیوس (Jean Sibelius)، موزیسیانى فنله‌ندی لە شارى هامینلینا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/9/1957 لە تەمەنى (91) ساڵى بەهۆى نەخۆشى لە شارى یارفنبا کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 8/12/1936 دیفید کارادین (David Carradine)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری ئه‌مریکی لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 3/6/2009 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى بانکۆک لە تایلانەد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1938 غه‌سان مه‌ته‌ر، ئه‌کته‌ری فه‌له‌ستینی لە شارى یافا لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 27/2/2015 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1944 غه‌سان مه‌ته‌ر، ژنە ئه‌کته‌ری هیندى لە شارى حەیدەرئاباد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/12/1946 مه‌حمود قابیل، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/12/1952 عه‌باس نوری، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1953 کیم بایسنجه‌ر (Kim Basinger)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە ویلایەتى جۆرجیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1953 ئیفان بونیتن (Ivan Alekseyevich Bunin)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسەرى روسى لە تەمەنى (83) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/10/1870 لە شارى فۆرونیج لە دایکبووە، لە ساڵى 1933 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتوە،

- لە رۆژى 8/12/1955 زەینەب عسال، شانۆنوس و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2014 لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 8/12/1956 محه‌مه‌د حەسەنەین هیكل، شاعیر و ئه‌دیب و نوسه‌رى میسری له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 20/8/1888 له‌ شارى منسوره‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/12/1964 تیری هاچر (Teri Hatcher)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/12/1966 ریم به‌ننا، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری فه‌له‌ستینی لە شارى ناسرە لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 24/3/2018 لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ناسرە لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1976 دومینیک مۆناگان (Dominic Monaghan)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى بەرلین لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1978 ئین سۆمەرهولده‌ر (Ian Joseph Somerhalder)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى کۆفینگتۆن لە ویلایەتى لویزیانا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1980 جۆن لینۆن (John Lennon)، شاعیر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئینگلیزى لە تەمەنى (40) ساڵى لە هەوڵێکی تیرۆری لەشارى نیۆیۆرک تیرۆرکراوە، لە رۆژى 9/10/1940 لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1981 مى کساب، ژنە ئه‌کته‌ر گۆرانیبێژی میسری لە شارى تەنتا لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1981 ئه‌زرا ئه‌کین (Azra Akın)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئەلمیلۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1982 نیکى میناج (Nicki Minaj)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1982 مارتى رۆبینز (Marty Robbins)، گۆانیبێژ و موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى ناشفیل لە ویلایەتى تینیسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/9/1925 لە شارى گلاندیل لە ویلایەتى ئەریزۆنا لە  دایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1984 یه‌عقوب فه‌رحان، ئه‌کته‌ری سعودی لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1993 ئانا سۆفیا رۆب (AnnaSophia Robb)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى دنفر لە ویلایەتى کۆلۆرادۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/1998 ئانمى غیتى، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/2007 عه‌دنان ئیبراهیم، ده‌رهێنه‌ری عێراقی لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 لە بەسرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/2015 میرفت سەعید، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/12/2019 جوس ورلد (جاراد ئەنتنی هیگینس Jarad Anthony Higgins)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (21) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە گوندى ئەوک لاوان لە ناوچەى کۆک لە ولایەتى ئیلینوى ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە،  لە رۆژى 2/12/1998 لە شارى شیکاگۆى ئەمەریگا لە دایکبووە، لە ساڵى 2015 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە