Shano.jpg

شانۆیى 24 خولەک لە تەمدا نمایشده‌كرێت

گروپى هونه‌رى رۆشنبیرى بۆ شانۆ و سینه‌ما له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌منزیكانه‌ شانۆیى 24 خولەک لە تەمدا نمایش ده‌كات.

خواناس وریا گلی، یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانى شانۆكه‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى شانۆییه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تى: "بۆ گەنجانی شارەکەی خۆمان چه‌مچه‌ماڵ، بەم نزیکانە شانۆی فیزیکی بۆ یەکەم ! جار نمایش ئەکەین، بەناوی  "24 خولەک لە تەمدا"  چاوەڕوان بن ئەزیزان...".

شانۆكه‌، باس لە نەهامەتییەکانی جەنگ و دوای جەنگ دەکات، کاریگەرییەکانی لەسەر وڵات و خێزان و کۆمەڵگە به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌كات، هه‌روه‌ها بەشێوازێکی نوێ نمایش دەکرێت کە بە شانۆی فیزیایی ناودەبرێت، ئەم شانۆییە بەشێوەی پانتۆمایم نمایش دەکرێت و تەنها جوڵەی جەستە و میوزیکە.

شانۆیی 24 خولەک لە تەمدا، دەرهێنانی (ئاوات جەلال)، سینۆگرافیا (مەریوان تاهیر)، مەیکەپ ئاڕتیست (ئاریان کەریم)، بەڕێوەبەری شانۆ (دڵشاد خورشید)، هەریەکە لە (خواناس وریا گلی و ئاوات جەلال) لەشانۆییەکدا رۆڵ دەبینن.

پێشتریش شانۆكه‌ له‌ دووەمین دیداری شانۆیی ڕانیە له‌ رۆژى 30/11/2020 له‌ هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین بە بەشداری (10) گروپ و تیپی شانۆیی چەند شارێکی کوردوستان نمایشكراوه‌.


ئەم بابەتە 140 جار خوێندراوەتەوە