Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/12

- لە رۆژى 9/12/1608 جۆن میلتۆن (John Milton)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 8/11/1674 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1847 مەستوورەى ئه‌رده‌ڵانى (ماھ شە‌رە‌ف خانم حەسەن محەمەد)، شاعیر و مێژونوسی کورد لە تەمەنى (44) ساڵى لەشارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان بەخاکسپێردراوە، لە ساڵى 1803 لە شارى سنە لە بنەماڵەی قادرییەکان لە دایکبووە، بە هاوکاری باوکى شارەزاییەکی تەواوی لە زمانی کوردی و فارسیدا په‌یدا کردووه‌، لە تەمەنی 17ساڵیدا بە بێ خواستی خۆی ژیانی هاوسەری لەگەڵ خەسرەو خان کوڕی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان حاکمی شاری سنە و پێکهێناوە، هەموو کاتەکانی خۆى بە خوێندی شیعر و نووسینی مێژوو بردۆتەسەر، شیعرى بە زمانى  کوردی و  بە‌ فارسی نووسیوە، چەند بەرهەمێکى لەدواى خۆى جێهێشتووە، لەوانە: دیوانى مەستورەى کوردستانى، مێژووى ئەردەڵان، بڕوای مەستوورە و کۆمەڵەى ئەدیبان.

- لە رۆژى 9/12/1901 ئودون فون هورفات (Edmund Josef von Horváth)، شانۆنوس و نوسه‌ری مه‌جه‌ری لە شارى رییکا لە کرواتیا لە دایکبووە، لە رۆژى 1/6/1938 لە تەمەنى (36) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1916 کیرک دۆگلاس  (Kirk Douglas) (ئیسور دانیالۆفیچ)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی بە نەژاد روسى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 5/2/2020 لە تەمەنى (104) ساڵى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 یەکەمین کاری سینەمایی ئەنجامداوە، لە ساڵى 1955 بۆ ئەوەى لە چوارچێوەی نواندنەوە دەربچێت کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم دامەزراندووە، لە دوای دەرکەوتنی وەکو نووسەر و دەرهێنەریش ناوبانگی هەموو ئەمریکای گرتۆتەوە، بە درێژایی (60) ساڵ ژیانی هونەریی زیاتر لە (90) فیلمی هەیە، (3) جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، خاوەنى (10) کتێب و چیرۆک و یادەوەرییە.

- لە رۆژى 9/12/1916 ناتسومه‌ سوسیکی (Natsume Sōseki)، رۆماننوس و شاعیرى نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى یابانی لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/2/1867 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1929 جون کاسافیتز (John Cassavetes)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و نوسەری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 3/2/1989 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1934 جودی دینش (Judi Dench)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى یورک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1939 ئەبو خیر جندى، شاعیرى سوری لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى حمس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1867 لە شارى حمس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1944 سابرى (نەجمەددین عەبدولڕەحمان مەحمود)، شاعیرى کورد لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچی دوایی کردوە و لەدێی شۆریجە بەخاک سپێردراوە، له ساڵى 1881 له گوندى شۆریجه لە کەرکوک لە دایکبووه، له گوندى شۆریجه خوێندنی کتێبە ئاینى و شەرعییە سەرەتاییەکانی لەلای باوکی خوێندوە، زمانی کوردى، عەرەبی، تورکی و فارسی زانیوە و شیعری پێ وتوون، دیوانەکەى چەند جارێک چاپکراوە.

- لە رۆژى 9/12/1946 شه‌کیب ئه‌رسه‌لان، شاعیر و ئه‌دیب و نوسه‌ری لوبنانی لە تەمەنى (77) ساڵى لە گوندى شویفات لە شارى جەبەل لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1869 لە گوندى شویفات لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1953 جون مالکوفیچ (John Malkovich)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە کرستۆفەر لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1962 فیلیستی هوفمان (Felicity Huffman)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1963 سێوە (سلێوە خواجە یەڵدا سڵێوە)، مه‌قامزان ‌و شاعیری میللی کورد لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى کۆیە کۆچی دوایی کردووە و له‌ گۆڕستانی هه‌رمۆته‌ی ئەو شارە به‌ خاک سپێردرا، لە ساڵی 1890 له‌ گه‌ڕه‌کی به‌فری قه‌ندی شاری کۆیه‌ له‌ خێزانێکی مه‌سیحی له‌دایکبووه‌، لە ساڵی 1952 له‌ڕێی قادر دیلانی هونه‌رمه‌نده‌وه‌ چۆته‌ ڕادیۆی کوردی به‌غدا و له‌وێ پێنج مه‌قامی تۆمار کردووه‌، به‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ناسراوه‌، کە مەقامەکانیش بریتى بوون لە (سه‌حه‌ر، ئایشه‌ گوڵ، گوڵێ، خه‌رامان، به‌هار و کراسی ته‌نگ میره‌م)، چەندین مەقامى بەتۆمارنەکراوى ماونەتەوە.

- لە رۆژى 9/12/1963 مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت (مسته‌فا ره‌سووڵ دێلێژه)، شاعیر و زانای کورد لە تەمەنى (57) ساڵى له‌ شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و له‌ گردى سه‌یوان به‌خاكسپێردراوه‌، لە ساڵی 1906 له‌ دایکبووه‌.، چه‌ندین چاپکراوی له‌ بواره‌کانی ئاییندا هه‌بووه‌، له‌ سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م  تێکه‌ڵ به‌ خه‌باتی گروپ و پارته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازه‌کان بووه‌، پاشانیش له‌سه‌ر رێچکه‌ی باوکی روو له‌ دنیا فراوانه‌که‌ی شیعر كردووه‌، چه‌ندین به‌رهه‌می تری وه‌رگێڕاوه ‌و نووسیوه‌، دیارترینیان (گولستان) ی سه‌عدی شیرازییه‌، که‌ به‌یه‌کێک له‌ شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی فارس ده‌ناسرێ و ئه‌م کتێبه‌ی چه‌ندین جار له‌ عێراق و ئێران له‌ چاپدراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها (شانۆی ناوماڵ) که ‌کتێبێکه‌ وه‌ک شێوازی رشته‌ی مرواری و کتێبی مێژوویی (ساداتی به‌رزنجه‌)، چه‌ندین ده‌ستنوسی له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌، له‌ دوای كۆچى دوایشى دیوانه‌که‌ی له‌ له‌لایه‌ن د.عیزه‌دین‌ ئاماده ‌و چاپکراوه‌.

 

- لە رۆژى 9/12/1972 ریکۆ ئیلزورس (Reiko Aylesworth)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى شیکاگۆ لە ویلایەتى ئیلینوى لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1974 راهت فه‌تح عه‌لی خان (Rahat Nusrat Fateh Ali Khan)، گۆرانیبێژی پاکستانی لە شارى فەیسەڵ ئاباد لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1978 جیسی متکالف (Jesse Metcalfe)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1981 ئه‌میره‌ محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌حره‌ینی لە بەحرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/12/1991 چوى من هو (Choi Min-ho)، گۆرانیبێژ و شاعیر و ئەکتەرى کۆریاى باشوور لە شارى ئینچون لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1992 یه‌حیا حه‌قی، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى میسری لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/1/1905 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/1996 که‌ره‌م متاوع، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری میسری لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/12/1933 لە شارى دسوق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/2009 عوسمان جوریو، شاعیر و نوسه‌رى مه‌غریبی لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى ربات کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1916 لە شارى ربات لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/12/2012 جینی ریفیرا (Jenni Rivera)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (43) ساڵى لە شارى مۆنتیرى مەکسیک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/7/1969 لە شارى لونگ بیچ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە