سێوە، ناوى تەواوى سلێوە خواجە یەڵدا سڵێوەیە، مه‌قامزان و شاعیری میللی کوردە، لە ساڵی 1890 له گه‌ڕه‌کی به‌فری قه‌ندی شاری کۆیه له خێزانێکی مه‌سیحی له‌دایک بووه، له سه‌ره‌تای ژیانی گه‌نجییه‌وه خولیای هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بووه، سەرسام بوە بە شیعره‌کانی حاجی قادری کۆیی، ئه‌خته‌ر، قاسید، دڵدار و سافی هیرانی.
له سەردەمى لاویێتیدا عاشقی (وارێ)ی کچی یوسف ناوێک ده‌بێت به‌عیشقی ئه‌و کچه نازداره گاوره‌وه هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی له‌لا ده‌خوڵقێ، کە بۆشى نابێت، مهقامەکانى په‌رده‌یه‌کی خه‌ماوییان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌کێشرێ.
له سه‌ره‌تادا هونه‌ری مه‌قامبێژی له (نه‌شئه‌تی ره‌شید ئاغای حه‌وێزی)یه‌وه فێر بووه، بۆئەوەى زیاتر فێرى وتنى مەقام بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێک چووه‌ته لای (حه‌ننا تۆما)ی ناسراو به (حه‌نیل)ی شاگردی (مه‌ربێن)، که یه‌کێ بووه له مه‌قامبێژه ناسراوه‌کانی کۆیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌موو ده‌ستوور و بنچینه‌کانی مه‌قامی کوردی به ده‌قه ئه‌ده‌بی و ئاوازه‌کانییه‌وه به نووسین و له‌به‌رکردنه‌وه فێر بووه.
ژیانێکی سه‌خت و ناخۆشی بردووەته سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازی له خولیای هونه‌ریی نه‌هێناوه و به‌رده‌وام بووه، له‌سه‌ره‌تادا، هونه‌ره‌که‌ی له چوارچێوه‌ی دیوه‌خان و کۆڕ و دانیشتنی دۆست و یارانی بووە، لە ساڵى چله‌کان، هونه‌ره‌که‌ی برده سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز.
لە ساڵی 1952 له‌ڕێی قادر دیلانی هونه‌رمه‌نده‌وه چۆته ڕادیۆی کوردی به‌غدا و له‌وێ پێنج مه‌قامی تۆمار کردووه، به‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ناسراوه، کە مەقامەکانیش بریتى بوون لە (سه‌حه‌ر، ئایشه گوڵ، گوڵێ، خه‌رامان، به‌هار و کراسی ته‌نگ میره‌م).
چەندین مەقامى بەتۆمارنەکراوى ماونەتەوە، زمانه‌کانی کوردی، سریانی، فه‌ره‌نسی، عه‌ره‌بی و فارسی زانیوه.
بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى کلیک لێرە بکە.