- لە رۆژى 10/12/1830 ئیمیلی دیکنسۆن (Emily Dickinson، ژنه شاعیر و نوسەری ئهمریکی لە شارى ئەمهێرستى ماساچووسیتسدا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/5/1886 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى گورچیله لە شارى ئەمهێرستى ماساچووسیتسدا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، بهر له مردنیشى تابووت و جلوبەرگ و تەنانەت شوێنی دانیشتنی تازیەبارانیشی بۆخۆى دیاری کردبوو، لەگەڵ لاڤینیای خوشکیدا بۆ خوێندن ڕووی لە ئهکادیمیای ئەمھێرست کردووە و بۆ ماوەی نزیكهى (7) حهوت ساڵ لەوێدا خوێندوویەتی و زانستى ئهو سەردەمە وهكو روهكناسى و مێژوو و وێژهى ئینگلیزی و لاتین فێر بووە، ھۆنراوەکانی بە زمانی ئینگلیزین، بە زۆری کورتن، زۆر بە دەگمەن ناوی تایبەتیی خۆى لهسهر نوسیوه، تا لە ژیاندا بوو (1800) شیعری نووسی، بەڵام تا لە ژیاندا بوو تەنیا (11) یانزە شیعرى بەناوى خواستراوەوە بڵاوبوویەوە، رهنگه خۆشى ئەم شیعرانەی بۆ چاپ نەناردبێت، چونكه شیعرەکانی خۆی بۆ دەوروبەرەکەی دەخوێندەوە، بەڵام حەزی بە چاپکردنیان نەبووه، هەموو تەمەنی خۆی بۆ خوێندنەوەی کتێب و نووسین بەسەر بردوه، زۆرینەی بەرهەمەکانی لە نێوان ساڵانى 1858 تاكو 1865 نوسیوه، بیست ساڵی کۆتایی تەمەنی لە گۆشەگیری بەسەر بردووه و زۆر بە کەمی ماڵەکەی خۆی جێهێشتووه، تهنانهت کاتک زەنگی دەرگاکەی دەزرینگایەوە خۆی دەشاردەوە و هەوڵی دەدا کەس نەبینێت، ژیانى هاوسهرى پێكنههێنا، بەڵام شیعری عاشقانە و سێ نامەی دڵدارانەی نووسیوە، له ساڵى 1886 لهدواى مردنى خوشکە بچوكهكهى كۆى شیعرهكانى له ژووری نوستنهكهى دۆزییەوە، لهدواى مردنى یەکەم ھۆنراوەی دۆزراوەتهوه كه له ساڵى 1850 نوسیویهتى.
- لە رۆژى 10/12/1891 نیلی زاکس (Leonie Sachs)، ژنه شاعیر و شانۆنوس و وەرگێڕ و نوسەری ئهڵمانی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1970 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 10/12/1914 دوروسی لامور (Dorothy Lamour)، ژنه ئهکتهری ئهمریکی لە شارى لویزیانا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/9/1966 له تهمهنى (52) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1921 عەفیفە ئەسکەندەر، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى لە شارى موسڵ لە دایکبووە،لە رۆژى 22/10/2012 لە تەمەنى (90) ساڵى لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1936 پیراندێللۆ (Luigi Pirandello)، چیرۆکنوس و ڕۆمانوس و شانۆنوسی ئیتالی لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/6/1867 لە شارى ئەگریجنتۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی وەرگرتووە، بهیهكێك له نوسەرە مەزنەکانی سەدەی بیستەم دادهنرێت، خاوهنى چهند بهرههمێكى چاپكراوه، له بەناوبانگترینیان رۆمانی (ماتیاباسکاڵ) و کۆمەڵە چیرۆکی (چیرۆکێک لە ساڵدایە) ئەم دوانە وایان کرد کەببێتە یەکێک لەناوە مەزنەکانی ئەدەبی چیرۆک لە ناو ئیتالیادا، لەپاش خۆی بۆ کتێبخانەی جیھانی (35) سی و پێنج کورتە چیرۆک و (7) حەوت رۆمان و (40) چل شانۆگەری و کۆمەڵێک کاری فکری وداھێنەرانەی بەجێھێشتوە.
- لە رۆژى 10/12/1937 داود حوسنی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/2/1870 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1937 مەحمود ئەحمەد سەید، رۆماننوس و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/3/1903 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1941 ساکاموتو کیو (Kyu Sakamoto)، گۆرانیبێژ و ئەکتەری یابانی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1985 لە تەمەنى (44) ساڵى لە گەشتى ئاسمانى یابانى لە شارى ئەوینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1957 مایکل کلارک دانکن (Michael Clarke Duncan)، ئهکتهری ئهمریکی لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 3/9/2012 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1960 لوسى (ئینعام سەعید محەمەد)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1961 کازم سودانى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1967 ماجدی کدوانی، ئهکتهری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1977 ئیمانویل شریکی (Emmanuelle Sophie Anne Chriqui)، ژنه ئهکتهری کهنهدی لە شارى مۆنترالا لە کەنەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/1979 خالید شیبانى، شاعیر و نوسەرى میسرى لە سعودیە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1980 مسارى (Massari)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى کەنەدى بەنەژاد لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1982 مەحمود عسیلى، شاعیر و ئاوازدانەر و ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/1996 فارۆن یۆنگ (Faron Young)، گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئهمریکی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/2/1932 لە شارى شریفبۆرت لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/2005 ریچارد پریۆر (Richard Pryor)، ئهکتهری ئهمریکی لە تەمەنى (65) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئینسینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1940 لە شارى پیرۆیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/2006 غهریب مهحمود، ئهکتهری میسری لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1941 لە شارى شەرقیە لە میسر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 10/12/2017 ئەبوبەکر سالم، گۆرانیبێژى سعودى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ریاز لە سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/3/1939 لە شارى نریم لە یەمەن لە داکیبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 10/12/2018 مەحمود قەلعاوى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1939 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.