بەسەرپەرشتی گروپی شانۆی ھەوار و ناوەندى ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک) لە ساڵى ئاینده‌دا شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام ئه‌نجام ده‌درێت.
له ئاگاداریه‌كدا لیژنه‌ى فێستیڤاڵه‌كه ئاگادارى سەرجەم گروپ و تیپە شانۆییەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵاتیان كردووه كه له كۆتایى مانگى (3)ى 2021 شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەست بەکارەکانی دەکات.
هه‌روه‌ها له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه، لە ئێستاوە تاکو مانگی 2/2021 به‌شداربوان ده‌توانن نمایشەکانیان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵ و ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه له خواره‌وه نوسراوه به واتس‌ئاپ و ڤایبەر و تلیگرامی بۆ لیژنه‌كه بنێرن.
له كۆتایى ئاگاداریه‌كه‌شدا هاتووه، پێویسته كه کاستە شانۆییەکان لە شەش کەس زیاتر نەبێت، دوای وەرگرتنی ڤیدیۆی نمایشەکان ھەموو ڕونکردنەوەیەک بۆ بەشداربوان و چۆنییەتی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵ بڕیاری لەسەر دەدەن.
ژمارەی مۆبایل: 009647710613522
ئیمەیڵ: [email protected]
شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام له شارى كه‌ركوك فێستیڤاڵێكى ساڵانه‌یه، ساڵى ربردوو به‌ناوى خولی ھونەرمەند حسێن میسرى به‌ڕێوه‌چوو.