Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/12

- لە رۆژى 11/12/1801 کریستیان دیتریچ گراب (Christian Dietrich Grabbe)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە شارى دۆڕتمۆند لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/1836 له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى دۆڕتمۆند کۆچى دوایى کردووه‌.

- لە رۆژى 11/12/1803 شەهابەدین مەحمود ئالوسی، شاعیر و ئەدیب و نوسه‌رى عێراقی لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1854 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى بەغداد لە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1803 هیکتۆر بیرلیۆز (Hector Berlioz)، موزیسیان و ئاوازدانەرى فەڕەنسى لە شارى گرونۆبل لە دایکبووە، لە رۆژى 8/3/1869 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1810 ئەلفرد دی موسیە (Alfred de Musset)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ر ی فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/1857 لە تەمەنى (46) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 1857 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- له‌ رۆژى 11/12/1855 جولیلن ئیدواردز (Julian Edwards)، موزیسیانى ئینگلیزى له‌ شارى مانجساته‌ر له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/9/1910 له‌ ته‌مه‌نى (54) ساڵى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 11/12/1864 موریس لۆبلان (Maurice Leblanc)، رۆماننوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە شارى روان لە دایکبووە، لە رۆژى 6/11/1941 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پیربیگنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1911 نەجیب مەحفوز (نەجیب مەحفوز عەبدولعەزیز ئیبراهیم ئەحمەد)، رۆماننوس و چیرۆكنوس وسیناریۆنوس و نوسه‌رى میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 30/8/2006 لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1932 دەستى بەکارى نووسین کردووە، لە ساڵى 1988 خەڵاتى نۆبڵى ئدەبى وەرگرتووە، بووە بە یەکەمین عەرەب، کە براوەی ئەم خەڵاتە بووە، بە هۆی ئەوەی بەردەوام باسی کێشەی کۆمەڵگە و ئازارەکانی کردوە و ڕێبازی واقعی هەڵبژاردوە، زۆرترین خوێنەری هەیە، زۆربەی شاکارەکانی کراون بە فیلم یان دراما، چەندین ڕۆمانی بەناوبانگ و وەرگێڕاوی بۆ سەر زمانە زیندووەکانی جیهان، لە ساڵی ۱۹۹٤ هەوڵی تیرۆرکردنی درا کە بە چەقۆ لە ملیان دا، ئەم هەوڵە شکستی هێنا و ڕزگاری بوو، بەڵام زیانێکی گەورە بەر لای ڕاستی کەوت کە کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر کارەکانی کە ڕۆژانە لە چەند خولەکێک زیاتر توانای نوسینی نەبوو، لە ساڵى 2004 بەهۆى نەخۆشى لە نوسین و کارى ئەدەبى دورکەوتۆتەوە، چەندین بەرهەمى وەرگێردراون بۆ سەرزمانى کوردى لەوانە، (داستانی ڕەش و ڕووتان، کۆڵانی میدەق، سواڵکەرەکە، ڕێگە، دز و سەگەکان....هتد).

- لە رۆژى 11/12/1918 ئەلکسەندەر سولجنیتسین (Aleksandr Solzhenitsyn)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ری روسی لە شارى کیسلۆفۆدسک لە دایکبووە، لە رۆژى 3/8/2008 لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 11/12/1945 هجرى ددە، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى کەرکوک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى کەرکوک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/1953 رندە شهال، ژنە دەرهێنەری لوبنانی لە شارى تەرابلس لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 25/8/2008 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1954 گیرمان جاکسۆن (Jermaine Jackson)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى گارى لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1964 سام کۆک (Samuel Cook)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1931 لە شارى کلارکس دیل لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1965 فراس ئیبراهیم، ئەکتەری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/1980 فریال یوسف، ژنە ئەکتەری تونسی لە شارى تونس لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 11/12/1993 كلاوس نۆنیمان (Klaus Nonnemann)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى ئه‌ڵمانی له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى له‌ شارى پفۆرتسهایم كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 9/8/1922 له‌ شارى پفۆرتسهایم له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 11/12/2005 سلێمان عویس، شاعیر و نوسه‌رى ئوردەنى لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1943 لە دبینى شارى جرش لە ئوردەن لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 11/12/2018 بەھار مستەفا، ده‌رهێنه‌ر و رۆژنامه‌نوسى كورد بەهۆى نە خۆشی كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 11/12/2010 سهەیل سەید ئەحمەد، شاعیرى ئوردەنى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى ئیربەد لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 لە شارى قومیە لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/2011 ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/11/1932 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە