Roz.jpg

كچە شێوەكارێکی كورد، پرۆژەی (لەنێوان دوو روبار) دەبات بۆ بەغداد

كچە شێوەكاری كورد (رۆز محەمەد) لە شەشەمین فێستیڤاڵی تەركیب بۆ هونەری هاوچەرخ لەشاری بەغداد بەشداریكرد.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ى تایبه‌ت به‌ سایتى گه‌لاوێژ وتى: "وه‌كو كچه‌ شێوه‌كارێكى كورد بەشداریم كرد لەشەشەمین فێستیڤاڵی تەركیب بۆ هونەری هاوچەرخ لەشاری بەغدا، ئەویش بەنمایشكردنی چەند تابلۆیەك به‌شێوەی ئۆنلاین".

هه‌روه‌ها (رۆز محەمەد) ئه‌وه‌شى وت: "ناونیشانی پڕۆژه‌كه‌م به‌ناوى (لە نێوان دوو روبار) بوو، كارەكانیش ئاماژەیەك بوون بۆ گەڕان بەشوێن شوناس و كەسایەتیدا و دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەم شوناسی خۆی بدۆزێتەوە، هەم خوێندنەوەیەكی جدیش بۆ كلتوری ئێستا بكات".


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە