روخسارى، دارستانێكه له پرسیار:
هیچ وه‌ڵامێك ناتوانێ بیبڕێ.
قسه، له‌و دارستانه‌دا ده‌بێته گه‌ڵا،
گه‌ڵاش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دره‌خت.
ئاخۆ ئه‌مه‌ش كیمیاى شیعره؟
زیاتر له ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌سه‌ریدا چه‌ماوه‌ته‌وه،
تاوه‌كو له شهونخوونیهكهیدا، یاوه‌رى بن.
تاوه‌كو له‌گه‌ڵیدا نووسینه‌كانى سپێده بخوێننه‌وه.
له ده‌وریدا، شه‌و به پێڵووهكانى رۆژى گرتووه،
رۆژیش به نینۆكه‌كانى شه‌وى گرتووه.
ئه‌مڕۆ رووخسارى، ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مین جار:
چاودێرى خۆر ده‌كا، له‌و ساته‌ى قژى ته‌سلیمى مقه‌ستى ئاوابوون ده‌كا.
به‌ڕاستیمه: ژیان ماڵێكه، جێگه‌ى هه‌موو شتێكى لێ ده‌بێته‌وه.
مردنیش ماڵێكه، ته‌نیا جێگه‌ى یه‌ك شتى لێ ده‌بێته‌وه:
كه مردنه.