Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/12

- لە رۆژى 12/12/1821 گوستاف فلۆبێر (Gustave Flaubert)، رۆماننوس و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى روان لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/5/1880 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى کرواسیە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1863 ئیدفارت مۆنک (Edvard Munch)، نیگارکێشى نەرویجى لە شارى لۆتن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1944 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى ئەوسلۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1884 زینایدا سربریاکوڤا(ZinaidaSerebriakova)، ژنه‌ نیگارکێشی روسی لە شارى خارکیف لە ئۆکرانیاى ئێستا لە دایکبووە، لە رۆژى 19/9/1967 لە تەمەنى (82) ساڵى لە پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1897 ئەمین شومیل، ئەدیب و نوسەرى لوبنانى لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/2/1828 لە گوندى کفر شیما لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1902 کۆلۆمان سۆکۆل (Koloman Sokol)، نیگارکێشى سلۆفاکى لە شارى لیبتۆفسکى میکۆلاش لە سلۆفاکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/1/2003 لە تەمەنى (101) ساڵى لە شارى تۆسان لە ویلایەتى ئەریزۆنا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1912 ساڵح جەودەت، شاعیرى میسرى لە شارى زقازیق لە دایکبووە، لە رۆژى 22/6/1976 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1915 فرانک سیناترا (Frank Sinatra)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیوجرسى لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/5/1998 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1919 ئەنوەر عەبدوڵڵا، شاعیر و سیناریۆنوسى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 10/7/2008 لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1925 ئەحمەد شاملۆ، شاعیر و نوسه‌رى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە رۆژى 24/7/2000 لە تەمەنى (74) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى کەرەج کۆچى دوایى کردووە و لە گۆڕستانی ئیمامزادە تاهیری شاری کەرەج به‌خاكسپێردراوه‌، به‌یەکێک لە کۆڵەکەکانی شیعری نوێی فارسیى داده‌نرێت و زۆر شاعیری دیکە لە ژێر کاریگەریی زمان و روانگەی ئەودان، بە شاعیری (ئازادی) ناودێر کراوە و هەر بۆیە هەر شاعیر و نووسەرێک بیری ئازادی لە زەیندا بووبێت، هەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ بگرێت، شێرکۆ بێکەس یەک لەو شاعیرە کوردانەیە کە شاملۆ لە نزیکەوە دیداری لەگەڵ کردووە و چەندین شیعریشی لێ کردووە بە فارسی، چەندین شیعرى كراون به‌ كوردى، جگە لە هۆنینەوەی شیعر، کاری وەرگێڕانیشی کردووە و لەم بوارەدا چەندین بەرهەمی ناوازەی لە شاعیران و نووسەرانی گەورەی جیهان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی، هەروەها لە کتێبێکدا بە ناوی (کتێبی کۆڵان) هەوڵی داوە ئەو ئیدیۆم و دەستەواژانەی کە خەڵکی ئاسایی پێی دەدوێن کۆى كردۆته‌وه‌.

- لە رۆژى 12/12/1928 جەنگیز ئەیتماتوف (Chingiz Aitmatov)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى قیرگیزى لە قیرگیزستان له‌ یه‌كێتى سۆفیه‌تى پێشوو لە دایکبووە، لە رۆژى 10/6/2008 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نورنبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1934 محەمەد ماغوت، شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى سورى لە شارى سلمیە لە سوریا لە دایکبووە، لە رۆژى 3/4/2006 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى دیمەشق به‌ نه‌خۆشى کۆچى دوایى کردووە، بە یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری پەخشان ئامێز دادەنرێت لە جیهانى عەرەبیدا، هه‌روه‌ها بە یەکێک لەو گەورە نووسەرانە دادەنرێت کە بەشداری کردووە لە دیاریکردنی شوناس و سروشت و ئاڕاستەکردنی گۆڤاری "تشرین"ی سووریدا. كه‌ ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێگەیشتن و دەرچوون و گەشەکردنیدا، کاتێک لەگەڵ چیرۆکنووس زەکەریا تامردا گۆشەیەکی ڕۆژانەیان دەنووسی، خێزانه‌كه‌شى به‌ناوى (سنیە ساڵح) شاعیر بووه‌.

- لە رۆژى 12/12/1948 تۆم ویلکینسۆن (Tom Wilkinson)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لیدز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1949 بیل ناى (Bill Nye)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1959 عەلا رامى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1970 شەکران مرتجى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى تائف لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1970 جێنیفەر کۆنلى (Jennifer Connelly)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1972 مشارى بلام، ئەکتەرى کوێتى لە جەزیرەى فیلکا لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1977 سەفا تاجەددین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/2003 فدوى تۆقان، ژنە شاعیر و ئەدیبى فەڵەستینى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى نابلس لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 لە شارى نابلس لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/2011 ئەحمەد سامى عەبدوڵڵا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/8/1930 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە