هونهرمهند کیژان ئیبراهیم خەیات له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك سهبارهت به خۆپیشاندانەکانى ههرێمى كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوه، هاوكات گۆرانیهكى خۆشى كه باس لە قوربانی دانی خۆشەویستێک ئەکات بۆ خۆشەویستی نیشتیمان بڵاوكردهوه، سهرهتا نوسیویهتى: "تەنها ئەتوانم لەڕێی هونەرەوە خزمەت بە گەلەکەم بکەم، من نەوەی نیشتیمانێکم لە وەتەی چاوم هەڵهێناوە لە کێشەیام، خەمی کوردبوون خەمی ترس و دڵەراوكێێ دایکم و باوکم لە ڕژێمی سەدام حسێن، دواتر دڵخۆشبووین کە ڕزگاربووین، سەرەتا حوکمەتەکەمان ساوا بوو، ئاسایی بوو کەم و کوڕی بەڵام ئێستا گەورە و تەواوە، ئەبێت چارەسەری هەڵەکانی بکات، ئەگەر نا هیچ کات میللەت بەرگەی برسێتی ناگرێت، هیچ حوکمڕانێکی نا عادلیش تاسەر بۆی ناچێتەسەر، تکا دەکەم منالان با نەچنە خۆپشاندن ، ئەوە کاری ئەوان نییە !
دهقى پهیامهكهى وهكخۆى:
تەنها ئەتوانم لەڕێی هونەرەوە خزمەت بە گەلەکەم بکەم، من نەوەی نیشتیمانێکم لە وەتەی چاوم هەڵهێناوە لە کێشەیام ، خەمی کوردبوون خەمی ترس و دڵەراوكێێ دایکم و باوکم لە ڕژێمی سەدام حسێن، دواتر دڵخۆشبووین کە ڕزگاربووین ، سەرەتا حوکمەتەکەمان ساوا بوو، ئاسایی بوو کەم و کوڕی بەڵام ئێستا گەورە و تەواوە ، ئەبێت چارەسەری هەڵەکانی بکات، ئەگەر نا هیچ کات میللەت بەرگەی برسێتی ناگرێت، هیچ حوکمڕانێکی نا عادلیش تاسەر بۆی ناچێتەسەر، تکا دەکەم منالان با نەچنە خۆپشاندن، ئەوە کاری ئەوان نییە !
داواکارم هیچ کەس ئازار نەدرێت با لەوە زیاتر قوربانی نەدەین!
تکا دەکەم ڕێککەون هیچ ڕەوانییە فەرمانبەرێک مامۆستایەک لە ساڵێکدا تەنها چوار موچە وەرگرێت
ئەم بەرهەمەی پێشکەشتانی ئەکەم باس لە قوربانی دانی خۆشەویستێک ئەکات بۆ خۆشەویستی نیشتیمان.
ئاواز و هۆنراوەی: توران شەنگول
موزیک و دابەشکردن: ئەفشین شوکری
دەرهێنان: فرمێسک محمد ، ڕۆزبێ ڕۆشەن
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێانەی هاوکاربوون لەم کارەدا .
بۆ زانینى زانیارى لهسهر ژیانى (كیژان ئیبراهیم خەیات) كلیك لێره بكه.