Erich_Fried.jpg

رووداو

وەرگێڕانی لە ئاڵمانییەوە: ئاکۆ ئەلیاسی

 شاعیری ناسراوی "ئۆتریش"ی. Erich Fried شیعری ئێریخ فرید

"Liebesgedichteلە کتێبی دیوانە شیعری " شیعرە دڵدارییەکان ـ

زۆر بە کورتی لەسەر ئێریخ فرد:

لە ٦ی مانگی مەی ١٩٢١ لە ڤینی پێتەختی وڵاتی ئوتریش  لە بنەماڵەیەکی بە ڕەگەز جوو لە دایکبووە. باوکی لە شیرکەتی نەقڵ و گواستنەوە کاری کردووە و دایکیشی گرافیک کار بووە. ئێریج هەر لە ڤین قۆناخەکانی قوتابخانە تەواو دەکات. باوکی لە لایەن دەزگای هەواڵگریی نازییەکانەوە دەگیردرێت و لە کاتی لێپپیچینەوە لە ساڵی ١٩٣٨ دەکوژرێت.

ئێریخ، ناچار لە ڕێگای وڵاتی بێلژیکەوە هەڵدێ بۆ وڵاتی ئینگلیستان. لەوێ کۆمەڵەیەک بۆ نەجاتدانی ئەو کەسانەی  کە لە ئوتریش و ئاڵمان، لە لایەن نازییەکانەوە، گیانیان لە مەترسی دایە، پێک دێنێ. دایکی خۆی یەکێک لەو کەسانە دەبێ، کە لە ڕێگای ئەو گرووپەوە ڕزگاری دەکات بۆ ئینگلیستان.

ئێریخ فرید، جگە لەوەی کە شاعیرێکی زۆر ناسراوی سەردەمی خۆی بووە، بە یەکێک لە وەرگێڕە هەرە سەرکەوتوو و بە بە تواناکان دەناسرێ، بە تایبەت لە وەرگێڕانی بەرهەمەکانی "شێکسپێر" و بەرهەمە دراماکانی نووسەرانی دیکەی بریتانیایی و ئینگلیزی زمان.  ئەو پاش شەڕی دووەمی جیهانیی، یەکێک لە شاعیرە هەر دیار و کاریگەرەکان دەبێ، کە ڕۆڵی زۆر سەرەکی و بنچینەیی لە لە ڕووداوە سیاسییەکاندا دەگێڕێ.

دید و ڕوانینێکی زۆر مرۆڤ دۆستانەی لە بەرهەمە شیعری و ڕۆمانەکانی دا هەیە.  

ئێریخ فرید، خاوەنی ١٠ خەڵاتی جۆراوجۆری ئەدەبی و کولتووری بووە. خاوەنی پتر لە ٥٠ بەرهەمە شیعریی، ڕۆمان، وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەیە. لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٦٨ شرۆڤەکار و وتار نووسی ڕادیو "بی بی سی " بەشی ئاڵمانی بووە. سێ جار  ژنی هێناوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کتێبە شیعرییەکانی " شیعرە داڵدارییەکان"یەتی.

ئێریخ فرید سەر ئەنجام لە ٢٢ی مانگی نۆڤێمبری ساڵی ١٩٨٨ لە شاری "بادێن ـ بادێن"ی ئوتریش کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی (Kensal Green ) ی شاری لەندەن بە خاکی دەسپێرن. بەرهەمەکانی ناوبراو، بۆ زۆربەی زمانە زیندووەکانی دنیا وەرگێڕدراون.

تێبینی وەرگێڕ:

من، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە چەند هۆنراوەیەکم لە ئێریخ فرید وەرگێرابووە سەر زمانی کوردی و لە ماڵپەڕ و گۆڤارە کوردییەکانی ئەو سەردەمە، چاپ و بڵام کردبوونەوە.

 

ڕووداو

 

ئێستاکەش هەر

بۆت دەنووسم

کە من ئەتۆم هەر خۆش دەوێ

 

من دەنووسم

تۆم خۆش گەرەک،

هەرچەند کە تۆ لێرەش دا نیت

 

بەڵام بەتەنیا نیم ئەمن

وا هەست دەکەم

لە تەنیشتت ڕوونیشتووم

 

چاوێک لە خۆم دەبڕم و

دەستم دەقوچم وەکوو گرێ

دیسانەوە ... بە ڕووی تۆدا دەیکەمەوە

 

لە جووڵان و بزووتنم

شادمانم

کە هێشتاکە من لە ئێرەم

 

ئەز کەیف خۆشم

کە تەنێ نیم

ئەو دەمانەی لۆت دەنووسم

 

سەرهێز ئەدەم

دەبینم کە

من لێرەدا دی نەماوم

 

ئاخۆ بێژی

من بۆ جەم تۆ هەڵفڕیووم

کە وزەیەک ژبۆ نووسین پێ شک نابەم؟


ئەم بابەتە 129 جار خوێندراوەتەوە