Choman11.jpg

فۆرمیوس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە، نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی سولی ئۆن بەشی شانۆ.

 

زنجیرەی حەوتەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 فۆرمیوس کێ بووە؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن ، و کە یەکێکە لەوانە هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان ، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

ژیاننامەی فۆرمیوس

فۆرمیوس ، بە پێ گێڕانەوەی سەرچاوە مێژووییەکان دەربارەی مێژووی شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان نوسراوە ، بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی کۆمیدیای گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان دادەنڕیت ، و یەکێک بووە لە نووسەرە هەر دیارەکانی  شانۆ لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا لە شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، کە ئەوەیش وەکو شانۆنامە نوسەکانی هاو سەردەمی سەردەمی خۆی ، توانیویەتی بەشدار بێت لە پێخستن  هونەری شانۆدا ، و گەلێک داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا بکات ، هەر وەکو هاوەڵە شانۆنامە نوسەکانی تری شارستانیەتی گریک (یۆنان).

 ئەرستۆی فەیلەسوفی گریک (یۆنان)ی ، فۆرمیوسی  وەک یەکێک لە داهێنەرەکانی کۆمیدیا ناساندووە ، و ستایشی کردووە ، فۆرمیوس بە یەکەم ئەکتەر و شانۆنامە نووس  دادەنڕێت ، کە ڕۆبۆی پێ دەگەیشتە قولەپێیەکانی ، کە ئەوەی  بۆ ڕازاندنەوەی شانۆکەیە دەکرد ، کە ئەوەش داهێنانێکی گەورە بوو لەو سەردەمەدا ، کە کردویەتی.

فۆرمیوس ، نەنراوە لە ساڵی چەندی سەدەی شەشی پ.ز  لە دایک بووە ، بەڵام ئەوە دەزانرێت لە خێزانێکی خانەدانی ئەسینی لە دایک بووە  و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینا بووە  ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ،  و هەر لە شاری ئەسینا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە ، و لە تەمەنی لاوی دا ، واتە لە هەرەتی گەنجەی دا  دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە.

فۆرمیوس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ، چۆیریلوس و سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و یۆن چیۆن و سوساریۆن و ئاگاثۆن و ئالکایوس و کریتیاس و ئیوپۆلیس و نیکۆماچوس و پایناسسیس بووە ، کە ئەوەیش لە پاڵ  ئەواندا دەستی باڵا و کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان لە هەر بەشی هونەری تراجیدی و کۆمیدی هەبووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی فۆرمیوس

فۆرمیوس ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی دەیان بەرهەمی شانۆیی کۆمیدی نووسیووە ، و تەنها (8) بەرهەمی بە تەنها ناونیشانیان زانراوە ، و واتا بە تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی فەوتاون ، و ئەوەش ناونیشانی ئەو بەرهەمانەیەتی کە زانراوەن ، وەکو: ئەدمێتۆس ، ئاڵسینۆس ، ئالسیون ، ئانالەنت ، سیفیوس (کێفالایا) ، هیپپۆس (ئەسپەکە) ، ئیللیۆو پۆرثیسیس (توڕەیی تەروادە) ، پیرسیوس.

فۆرمیوس ، وەکو سەرجەم شانۆ نامەکانی تری وڵاتی گریك  (یۆنان)ییە دێرینەکان ، لە بەشێکی زۆری فێستیڤاڵ ، کە لە تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین کراوە ، بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و هەروەها چەندین خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، و فۆرمیوس  لە ساڵی (478پ.ز) دا ،  کە نەزانراوە لە تەمەنی ساڵی دا ، کۆچی دوایی کردووە لە شاری ئەسینا ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د . سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 214 جار خوێندراوەتەوە