24.jpg

بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵى گەڵاوێژ رادەگەیەندرێت

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا بڕیاریدا له‌ ساڵى ئاینده‌ بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵى گەڵاوێژ ئه‌نجام بدات.

وابڕیارە رۆژى سێشه‌ممه‌ 15/12/2020 كاژێر (3)ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى شه‌هید ئازاد هه‌وارمى له‌ناوه‌ندى رۆشنگه‌ریى چاودێر بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵى گەلاوێژ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا رابگەیەندرێت، سه‌باره‌ت به‌ فێستیڤاڵى ساڵى داهاتوو د. ابتسام اسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ به‌ سایتى گه‌لاوێژى راگه‌یاند، كه‌ بانگهێشتى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كات و شوێن و ته‌وه‌ره‌كانى بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵى گەڵاوێژ رابگه‌یه‌نین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به‌ فێستیڤاڵ.


ئەم بابەتە 172 جار خوێندراوەتەوە