Dr._Ibtsam&Talhat.jpg

وتارى (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ

راگه‌یاندكارانى ئازێز...

 بەخێرهاتنتان دەکەین، ئەرکتان کێشـــا، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ و ڕاگەیاندنی (٢٤) بیست و چوارەمین ڤیستیڤاڵــی گەلاوێژ.

بەڕێزان....

بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ توانیویەتی لەماوەی پێشوودا ببێتە سیمبولێک و وەرچەرخانێک لە دنیای هــزر و داهێنان و ڕۆشنگەریدا، بە درێژایی تەمەنی زۆرترین ئەدیب و ڕۆشنفــیکــر و هونەرمەند و لێکۆڵەر و توێژەری هێناوەتە شــاری سلێمانی، کە زۆرترین کێبڕکێ کراوە لەسەر بەرەو باشتر و جوانترکردنی هەموو بوارەکان و پۆشینی بەرگی ئەفراندن و جوانی بۆ تواناکــان.

لــێرەوە حەزدەکەم بە بەڕێزتان ڕایبگەیەنم کە خولی (٢٤)ە هەمین ڤیستیڤاڵـی گەلاوێژ ئاشکــرا دەکەین کەلە کۆتایی مانگی نیساندا ئەنجامدەدرێت و ڕایدەگەیەنین کە لە ئێستادا ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ وەرگرتنی بەرهەمی نووسەران و ڕووناکبیران لە بوارەکانی شــیعـر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەپێی ئەو مەرجانەی کە دواتر لە سایتی بنکەکەمان و لەسەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکرێتەوە جگە لەوە بنکەی گەلاوێژ چەندین چالاکی جیاجیای لە کۆڕ و سیمینار و دیداری تایبەت بە ڕۆشنبیران لە شارەکانی عــێراق ئەنجام دەدات.

ئازیزان...

بۆ وەرزی نوێی گەلاوێژ ئێمــە هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ، ئەمساڵ کە پەتای کۆرۆنا تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچــنیبوو، لاى ئێمه‌ نەبووە بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی (٢٣)هەمین ڤیستیڤاڵ و لەکارەکانمان بەردەوام بووین بینەرێکی زۆریشمان هەبوو بۆ ئەم ڤیستیڤاڵەش بەردەوام دەبین و میوانان بانگهــێشــت دەکەین و جەماوەر بانگهــێشــت ده‌كرێ بۆ ئامادەبوون... ئەمـــەش بەڕەچاوکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ئایندەدا دەبێت و هـیوادارین ئەم پەتــا نەگریســە دوا دوایی بێت و میللـــەتانی جیهـان وەک جاری جاران بکەونەوە سەر چالاکی و ژیانی ڕۆژانەی خۆیان.

بەڕێزان...

لەکاتێکــدا کە ئێمـە باس لە جوانییەکانی کاروانی ڤیستیڤاڵەکانی گەلاوێژ دەکەین هەڵبەت بێ کەموکوڕیش نین و هەمیشـە دڵمــان بە ئێوەی ڕوناکبیـر خۆشە کە بتوانن هاوکارمان بن و مەشخەڵەکەی گەلاوێژ توندتر بگرینە دەست.

لــێرەوە بە هەموو ڕووناکبیران و نوسەران دەڵێیـن :

خوشحاڵ دەبین کە لە پێشنیار و ڕاو بۆچوونتان بێبەشمــان نەکەن لەپێناو سەرخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە کە ببێتە کەرنەڤاڵێکــی شایستە و پێکـەوە پێشکەش بە شاری ئەدەب و پایتەختی ڕۆشنبیری بکـەین.....

ئاماده‌بوان

ئێمـە وەک دەستەی بەڕێوەبردنی بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ هیچیتر ناڵێین جگــە لەوەی کە ئێمـە وەک تیمـێکــی دڵسۆز و بەجێهــێنەری ئەرکێکـی نەتەوەیی و ڕوناکبیریی لەسەرجەم بوارەکانی داهێناندا کاردەکەین لەپێناو بەدیهێنانی خۆری ئازادیی و فڕین بە بەرهەمە ناوازەکانتان بەرەو دنیای ئەفراندن و شــکــۆی هــزر.

نەمـری بۆ شەهیدانی کوردستان و ڕوناکبیرانی شەهید و کۆچ کردوو، سه‌ربه‌رزى بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.


ئەم بابەتە 236 جار خوێندراوەتەوە