مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دیداری مەلا حەسەنی قازی بەڕێوەدەبات.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16/12/2020 كاژێر (9:30) لە هۆڵی تەلاری هونەر له شارى سلێمانى، مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەدروشمی (مەلا حەسەن قازی نەوایەك بۆ شیعر‌و قەزاو سیاسەت) دیدارێكی ئەدەبی بەڕێوەدەچێت.
سه‌باره‌ت به‌م دیداره لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌بردن ده‌ڵێن: "به گوزه‌ركردنێكى خێرا به‌ناو مێژووى ژیان و شیعره‌كانى شاهۆدا، به ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه لوتكه‌یه‌كى سه‌ربه‌رزه به كێوى بڵندى شیعرى كوردییه‌وه، به‌ڵام جێى داخه رۆشنبیرى ئێمه‌ى كورد هیچ ئاوڕێكى لێنه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر به‌جارێك كه‌وتوه‌ته خانه‌ى پشتگوێخستن و له‌بیرچوونه‌وه، ئه‌م دیداره هه‌وڵێكه له بوارى شڵه‌قاندنى گۆمى بێده‌نگى سه‌باره‌ت به‌ناوبراو، هیواخوازین هه‌وڵێكى شایان بێت".