Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/12

- لە رۆژى 17/12/1273 جه‌لاله‌دینی رۆمی (محەمەد محەمەد حسێن بەهائەدین بلخى)، فەیلەسوف و ئه‌دیب و سۆفی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى کونیە لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/9/1207 لە شارى بلخ لە ئەفغانستا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1770 بتهۆڤن (لودفیج فان بتهۆڤن - Ludwig van Beethoven)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئه‌ڵمانی له‌ شارى بۆن لە ئه‌ڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/1827 لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى فیەننا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە، سه‌ره‌تا میوزیکی لای باوکی خوێندوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى‌ باوکی گۆرانی بێژی کڵێسه‌ بووه‌، وەکو کوڕی موزیسیانێكى فەرمی کۆشکی شاری بۆن ژیاوه‌، دایکی هه‌میشه‌ هانده‌ری بووه‌ و ده‌یویست کوڕه‌که‌ی ببێته‌ پیاوێکی هاوشێوه‌ی مۆزارت، بەهرەکانی بۆ ژەنینی ئامێری پیانۆ هەر زوو درکی پێکراوه‌، له‌ ساڵى 1778 له‌ ته‌مه‌نى (8) هه‌شت ساڵى یەکەم نمایشی خۆی پێشکەشکردووه‌، له‌ ساڵى 1782 له ‌ته‌مه‌نی (12)  ساڵیدا بووه‌ به‌ ئۆرگژه‌نێکی به‌توانا، که‌سایه‌تیه‌کی ده‌مارگیر و هه‌ڵچو بوو، که‌ خودی خۆی هه‌ستی پێنه‌ده‌کرد، چونکه‌ ئه‌و هه‌سته‌ی له‌دڵێکی سافه‌وه‌ ده‌ریده‌بڕی، هه‌میشه‌ بیری له‌ خۆکوشتن کردۆته‌وه‌، به‌ڵام په‌شیمان بۆته‌وه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى: "له‌گه‌ڵ ناهه‌مواری سروشتدا هه‌موو توانا و به‌هره‌یه‌کی خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ تا ببمه‌ هونه‌رمه‌ندێکی به‌ڕێز و که‌سایه‌تیه‌کی به‌رز"، له‌ ساڵى 1824 ئه‌گه‌رچى ته‌واو گۆشه‌گیر بوو به‌ڵام توانى سیمفۆنیه‌ گه‌وره‌که‌ی که‌ ناسرابوو به‌ (سیمفۆنی کۆڕاڵی) نمایشبكات، توانى سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، له‌کاتی پێشکه‌شکردنی ئه‌م سیمفۆنیه‌دا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئۆکێستراکه‌ ڕاوه‌ستابوو یه‌کێک له‌ موزیکژه‌نه‌کان وه‌ریگێڕا به‌لای جه‌ماوه‌ردا تا به‌چاوی خۆی لێشاوی ئه‌و چه‌پڵه‌ ڕێزانه‌ ببینێ که‌ هۆڵه‌که‌ی ده‌هه‌ژاند، به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌بیست.

- لە رۆژى 17/12/1901 عه‌زیزه‌ ئه‌میر (موفیدە مەحمود غەنیمى)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 28/2/1952 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1952 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1930 ئەرمن مۆلەر شتال (Armin Müller-Stahl)، ئەکتەر و دەرهێنەر و موزیسیانى ئەڵمانى لە شارى سۆفتسک لە روسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1946 یوجین لیفی (Eugene Levy)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و موزیسیانی که‌نه‌دی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1959 ناسر کرمانی، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1969 لوری هولدین (Laurie Holden)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1969 یورى مرقەدى، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1974 گیۆفانی ریبیسی (Giovanni Ribisi)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1975 رشا مستەفا، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسرى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1975 میلا جۆفۆفیچ (Milla Jovovich)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى کیف لە ئۆکرانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1977  تاریق کندری، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1978 ریتیش دیشمۆخ (Riteish Deshmukh)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1979 عەوز دوخی، گۆرانیبێژی کوێتی لە تەمەنى (47) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1932 لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1986 محه‌مه‌د عارف جه‌زراوی، هونه‌رمه‌ندی کورد له‌ نەخۆشخانەى شارى دهۆک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵی ١٩١٢ لە جزیرەی باکوری کوردستان لە دایکبووە، لەماوەى تەمەنى ژیانیدا نزیکەى 1200 گۆرانی تۆمارکردووە و (60) کاسێتی گۆرانى بڵاوبۆتەوە.

- لە رۆژى 17/12/1987 غالیه‌ کاشف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری، کە کارە هونەریەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1989  جۆرج شه‌حاده‌، شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى لوبنانی لە لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/11/1905 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، نوسینه‌کانی به‌ زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 17/12/1990 ئیسحاق موسا حوسه‌ینی، ئه‌دیب و زمانزان و وەرگێڕی فه‌له‌ستینی لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 لە شارى قودس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/2010 یه‌حیا سه‌عاده‌، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی لە تەمەنى (35) ساڵى لە شارى ئزمیر لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1975 لە گوندى زوق مکایل لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/2014 محەمەد بستاوى، ئەکتەرى مەغریبى لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1954 لە شارى خریبگە لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە