Film.jpg

فیلمی The Green Mile و چەند زانیارییەک

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

 فیلمێکی فانتازیا/ درامیی ساڵی ١٩٩٩یە، لە نوسین و دەرهێنانی فیلمسازی ناوداری ئەمریکی (فرانک دارابونت)ە . فیلمەکە لە ڕۆمانێکی ستێفن کینگەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ١٩٩٦ بڵاو کراوەتەوە، هەمان ناونیشانی ڕۆمانەکەی هەیە (The Green Mile).

لەم فیلمەدا تۆم هانکس ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت کە ڕۆڵی ئەفسەرێکی پۆلیسە بە ناوی پۆڵ ئێجکۆب، لە یەکێک لە زیندانەکاندا کە لە سەردەمێکی قاتوقڕی و نەبوونیدا دەبێتە گەواهیدەری کۆمەڵێک ڕووداوی نا ئاسایی و باوەڕپێنەکراو. پاش ئەوەی کە زیندانییەکی نامۆ و ڕەشپێست بە ناوی "جۆن کۆفی"دەهێنرێت بۆ زیندان کە بە تاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی و کوشتنی دوو کچی بچوکی سپی پێست، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

 پاشئەوەی جۆنی ڕەشپێست، پاوڵی ئەفسەر لە نەخۆشییەک ڕزگار دەکات کە ماوەیەکە پێوەی دەناڵێت، تەنها بە دەستلێدانی و هەروەها پاشتر مشکە ماڵییەکەی یەکێک لە زیندانییەکان زیندوو دەکاتەوە لە پاش مردنی، ڕاستەوخۆ پاوڵ درک بەو هێز و توانا نائاساییەی جۆن دەکات لە چارەسەر کردن و زیندوو کردنەوەدا و تەنانەت گومانی لا دروست دەبێت لەوەی کە جۆن بە ڕاستی ئەو تاوانانەی ئەنجام دابێت کەوا لەسەریان سزادراوە.

 لە کۆتاییدا پاوڵ دڵنیا دەبێتەوە لە بێتاوانیی جۆن و تەنانەت پاشگەز دەبێتەوە لە بەجێهێنانی سزای لەسێدارەدانەکە و، پێشنیاری ئازاد کردنی دەخاتە بەردەم بەڵام، جۆن بەوە ڕازی نابێت و دەڵێت پێم باشترە بمرم لەوەی لەم دونیا پیسەدا بژیم و بەردەوام بە بینینی کارە خراپ و قێزەونەکانی مرۆڤەکان ئازار بکێشم و ئەشکەنجە بدرێم! دوا داواکاریشی ئەوە دەبێت کە بەر لەسێدارەدانی لەگەڵ پاسەوانانی زیندانەکەدا سەیری فیلمێک بکات، چونکە پێشتر هەرگیز هیچ فلمێکی نەبینیوە. کاتێک ئامادەی دەکەن بۆ لەسێدارەدان داوا دەکات چاوی نەبەستن، چونکە لە تاریکی دەترسێت. بەو شێوەیە کۆتایی بە ژییانی دێت و جۆن دەبێتە کۆتا کەس کە پاوڵ لەسێدارەیدابێت، دوای ئەو ڕووداوە واز لە کارەکەی دەهێنێت و کارێکی نوێ بۆخۆی دەدۆزێتەوە.

 

ئەم فیلمە دواتر و پاش نمایشکردنی بووە براوەی چوار خەڵاتی ئۆسکار و سی و سێ خەڵاتی فیستیڤاڵەکانی تر، تا ئێستاش لە ڕیزی یەکێک لە باشترین فیلمەکانی سینەمای دونیا دەژمێرێت و بینەرێکی زۆری هەیە.

 دەربارەی ئەکتەری سەرەکی تۆم هانکس:

Tom_hanks

 تۆم هانکس ناوی تەواوی " تۆم جیفری هانکس" ە لە دایکبووی ٩/٧/١٩٥٦ ە  یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمایە و ئەو بە نواندنە بەناوبانگ و کارەکتەرە جیاوازەکانی سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا بردووە و بەپێی ماڵپەڕی بەریتانی “indy100” تۆم هانکس وەک باشترین ئەکتەری مێژووی سینەما دیاری کراوە.

تۆم هانکس تا ئێستا لە پێنج فیلمی هاوڕێ و دەرهێنەری ئەمریکی "ستیڤن سپێلبێرگ" دا ڕۆڵی بینیوە.

ئەو لە ژیانی هونەری خۆیدا تا ئێستا دووجار و بۆ دوو ڕۆڵی جیا ئۆسکاری بردووە و خاوەنی باشترین کارەکتەرەکانی مێژووی سینەمایە.

 دەربارەی مایکڵ کلارک دەنکان (جۆن کۆفی)

 the green mile_aktar

مایکڵ کلارک هەر بەڕاست لەمرۆڤە ئازار کێش و زەحمەتکێشەکانە لە ژیانی ڕاستیدا، ئەو پێش ئەوەی ببێتە ئەکتەر و لەجیهانی سینەمادا کاربکات. بەڕۆژ وەک هەڵکۆڵەر لە کۆمپانیایەکی دۆزینەوەی گازی سروشتی و بە شەوانیش وەک پاسەوان لە چەند شوێنێک کاری دەکرد. وەک پاسەوانی چەندین کەسایەتی دیار و ئەکتەر کاری کردووە، لەوانە: ویڵ سمس و مارتن لۆرنس.

دواتر مایکڵ دەچێتە ناو دونیایی نواندن و هەر زوو بوو بە ناوێکی دیاری ناو بواری نواندن، بەفیلمی the green mile  و نواندنە بێ هاوتاکەی، لە ڕۆڵی پاڵپشت، بووە  پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار.

 ئەو بە بینینی ئەم ڕۆڵەی، پانتاییەکی تایبەتی لە دڵی بینەرانی سینەمادا داگیرکردوو کاریگەری و هەستیاری ئەو ڕۆڵە واقعییە وایکرد، پانتاییەکی دیار و فراوان لە دڵی بینەرانی فیلمەکەدا داگیر بکات. ئەو یەکێک بوو لەو هەزاران قوربانییە بە ناهەق تاوان بارکراوە کە تۆمەتبار کراوە بە کارێک کە نەیکردووە.

 مایکڵ لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ تووشی جەڵدەی دڵ بوو، هاوژینەکەی بەخێرایی بوژانەوەی سەرەتایی بۆ کرد و ڕزگاری بوو، بەڵام دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ لەو ڕووداوە بەهۆی کاریگەری جەڵتەکەوە لەتەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 The green mile یەکەم و دواهەمین فیلمی ئەو نییە، بەڵکو مایکڵ ئەکتەری زۆرێک لە فیلمەکانی هۆڵیودە وەک amageddon _the whole nine yards_ the players clup و چەندانی تر.

 دەربارەی دەرهێنەری کارەکە "فرانک دارابونت"

 Frang

فرانک دارابونت لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٩ یە و دەرهێنەرێکی ئەمریکی هەنگارییە. پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی ئەکادیمی و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. لە سەرەتاکانی کارکردنیدا سکرین ڕایتەری فیلمی ترسناک بوو لە کارە گرنگەکانی ئەو سەردەمەی ( A Nightmare on Elm

Street 3:  

 Dream Warriors 1987, The Blob 1988, The Fly 2 ) وەک دەرهێنەر

 فرانک دارابونت زیاتر بە ڕۆمانەکانی ستێفن کینگ ناوبانگی دەرکردووە وەک ( The Shawshank Redemption 1994, The Green Mile1999, and The Mist 2007 ). هەروەها دارابونت کاری لە سیزنی یەکەم و نیوەی سیزنی دووەمی زنجیرەی ترسناک ( The Walking Dead 2010-2011). کردووە.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە