- لە رۆژى 18/12/1879 پول کلی (Paul Klee)، نیگارکێشی ئه‌ڵمانی لە سویسرا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/6/1940 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1936 کریمان، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1938 مونا جه‌بر، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1938 رۆجه‌ر موسلی (Roger Mosley)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1946 ستیفن سپیلبێرگ (Steven Spielberg)، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریکی لە شارى سینسیناتى لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1948 بێکه‌س (فایەق عەبدوڵڵا حه‌مه ئه‌لیاسه قۆجه)، شاعیرى کورد له ته‌مه‌نى (43) ساڵى له شارى هەڵەبجە کۆچى دوایى کردووە و لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە، لە ساڵى 1905 له سیته‌ک لە شارى سلێمانى لە دایکبووە، لە تەمەنى منداڵی‌دا لەلایەن باوکیەوە خراوەتە بەر حوجره‌ی فه‌قێ بۆ خوێندن، له ساڵى 1911 بەهۆى ئیش و کارى میریەوە باوکى نێردراوە بۆ خانەقین و دواتریش بۆ به‌غدا، بۆیە لەگەڵ باوکى چووەتە شارى بەغدا، لە ساڵى 1918 بە ناچارى شارى بەغدا جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە شارى سلێمانى بۆ لای (حاجی ئه‌مین)ی مامیان، لە شارى سلێمانى جارێکى دیکە دەخرێتەوە بەر خوێندن و لە پۆلی سێیەمدا وه‌رده‌گیرێت و تا ساڵی 1923 له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ساڵێک به یه‌که‌م ده‌ردەچێت، لە رۆژى 6/9/1930 بە هۆى راپه‌ڕینى شه‌شی ئهیلوول لەگەڵ زیاتر لە (20) کەسى دیکە برینداربوو (25) کەسى دیکەش شەهید بوون و زیندانى دەکرێت، لە ساڵى 1933 دەبێت بە مامۆستا لە بازیان، له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییه‌وه به‌هره‌ی شیعری تیاده‌رکه‌وتووه و له‌هۆنینه‌وه‌ی شیعردا شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، به‌شێکی زۆری به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی ته‌رخانکردووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نیشتمانیی.
- لە رۆژى 18/12/1954 رای لیۆتا (Ray Liotta)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1955 عه‌بدولره‌حمان عه‌قیل، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1957 ئیجور سکلیار، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیییانی سۆفێتى روسىی لە شارى کۆرسک لە روسیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1960 تەڵعەت زەکەریا، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لەدایکبووە، لە رۆژى 8/10/2019 لە تەمەنى (58) ساڵى به نەخۆشى لەشارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1963 براد پیت (Brad Pitt)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى شونى لە ویلایەتى ئەوکلاهۆما لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1974 نیللی که‌ریم، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1975 سیا فۆلەر (Sia Kate Isobelle Furler)، ژنه گۆرانیبێژى ئوستراڵى لە شارى ئەدیلایدا لە ئوسترالیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1913 محەمەد جەمال هاشمى، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە شارى نەجەف لە دایکبووە، لە رۆژى 5/3/1977 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1978 یاسین ئهحجام، ئه‌کته‌ری مه‌غریبی لە شارى شفشاون لە مەغریب لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1978 کیتی هولمز (Katie Holmes)، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى تۆلیدۆ لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1980 کریستینا ئهگویلیرا (Christina Aguilera)، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/1982 ئیبراهیم مبیزین، شاعیرى ئوردەنى لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى عەممان لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1907 لە شارى کرک لە ئوردەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1989 ئه‌شلی بینسۆن (Ashley Victoria Benson)، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئەنهام هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/1994 ساحیب حه‌داد، ده‌رهێنه‌ری عیراقی لە تەمەنى (55) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/2001 بیلى ئیلیش (Billie Eilish)، ژنه گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/2006 جۆزیف باربیرا (Joseph Barbera)، نیگارکێش و به‌رهه‌مهێنی ئه‌مریکی و داهێنه‌ری که‌سایه‌تیه‌کانی تۆم و جێری لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1911 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/2013 جه‌مال ئیسماعیل، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/2/1933 لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 18/12/2013 زوهره عه‌لا، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/6/1934 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/2016 زازا گاپور (Zsa Zsa Gabor)، ژنه ئه‌کته‌ری مەجەرى لە تەمەنى (99) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/2/1917 لە شارى بوداپێست لە مەجەر لە دایکبووە، لە ساڵى 1932 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/2017 كیم جۆنگ هیۆن (Jonghyun)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە تەمەنى (27) ساڵى لە شارى سیۆل لە کۆریاى باشوور کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/4/1990 لە شارى سیۆل لە کۆریاى باشوور لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 18/12/2019 ژنە عیسمەت مەحمود، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/9/1937 لە شارى قاهیرەى لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، بە هۆى نەخۆش کەوتن لە ساڵى 2012 لە کارى نواندن بەیەکجارى دورکەوتۆتەوە.