1
مۆسیقاى بانگدان له‌گه‌ڵ (با)دا پێمان ده‌گا
له گوانتانامۆوه دێ.
2
(زیانى بۆ كه‌س نییه)
ده‌سته‌واژه‌یه‌كه وه‌ك لاوازى و لۆمه‌كردن به‌كار دێ
3
له یه‌ك وڵات‌دا نیشته‌جێیه، وڵاتێكى دیاریكراو،
به‌ڵام له راستیدا، له‌یه‌ك كاتدا، له چه‌ندین وڵات نیشته‌جێیه.
چه‌شنى عروه به‌نو وه‌رد:
(جه‌سته‌ى، له چه‌ندین جه‌سته‌دا، دابه‌ش بووه)
4
شانۆى عه‌ره‌بى: تیایدا په‌رده داده‌درێته‌وه
نه‌ك له‌سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر داهاتوو.
5
ته‌نیا خۆت به
به‌س له پێناوى هه‌موو خه‌ڵكدا.
6
ئه‌وه‌ى زۆر بێده‌نگ بێت،
وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه زۆر قسه ده‌كا:
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ده‌بێته هه‌ڵم.
7
باشتر له‌وانه تێده‌گا كه ره‌خنه‌ى لێده‌گرن،
وه‌ك له‌وانه‌ى خۆشیان ده‌وێ.
8
ئه‌وه‌ى ئه‌و شتانه بخوێنێته‌وه كه له‌باره‌ى پیاوه مه‌زنه‌كانى عه‌ره‌ب نوسراون، له موته‌نه‌بییه‌وه بیگره تا ده‌گاته ته‌ها حوسێن (ده‌شتوانرێ بگوترێ له سه‌ره‌تاى ئیسلامه‌وه تا ده‌گاته عه‌بدولناصر) ده‌بینێ كه گه‌وره‌كانمان له مێژوودا له‌وه ده‌چن خلق كرابن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بشێوێنرێن.
9
چى هه‌یه له ژیانى عه‌ره‌بیمان سه‌یرتر:
ئه‌و مردوانه‌ى زیندوو ده‌كرێنه‌وه،
زیاترن له‌و منداڵانه‌ى له‌دایك ده‌بن.
10
ئێستایه‌ك، وه‌ك پیرێكى په‌ككه‌وته ناتوانێ ڕێبكا
ته‌نیا به نوشتاوهیى نه‌بێ له‌سه‌ر گۆچانى رابردوو.
11
مێژووێك:
دووكه‌ڵ له ده‌م و ده‌ستى و چاوى
به‌رز ده‌بێته‌وه.
12
له ژماره نه‌هاتوو فریشته ده‌بینێ،
به‌ڵام هیچ گوڵێك، له ده‌ستى هیچ فریشته‌یه‌كدا نابینێ.
13
وههمهكانى چه‌ند فراوانه:
وا ده‌زانێ كهف، دارستانى دوڕه.
14
نیشتمانێك له ده‌سته‌واژه –
دیواره و كێڵگه‌یه،
رێگایه و رژێمه.
15
ساته‌وه‌ختى ماندوێتییه،
خودى دره‌خت ده‌چێته به‌ر سێبه‌ر.
16
وا مه‌زانن عه‌ره‌ب سه‌ربه‌خۆیی له جیهان وه‌رگرتووه.
جیهان سه‌ربه‌خۆیی لێیان وه‌رگرتووه.
17
تاریكى هات و هه‌موو شتێكى داپڵۆسى
بۆچى تیشك دوا كه‌وتووه،
بۆچى نایه ؟
18
چه‌ند ئه‌سته‌مه ئه‌و په‌رده‌یه بدڕێنین،
كه سه‌رسوڕمان له‌م جیهانه ده‌شارێته‌وه.
19
دوور دوور ده‌ڕۆم
له ئاسۆى مانادا.
20
له ترسى خۆى ناترسێ
به‌ڵكو له ترسى ئه‌وانیتر ده‌ترسێ.
21
ئایا پیرۆزباییت لێده‌كا ؟
خۆت مه‌ڵاس داوه له‌و لایه‌ى هه‌ڵتبژاردووه
بوه‌سته، مه‌جوڵێ.
به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام به‌هه‌ر چوارلادا ده‌جوڵێ.
22
راتدهچڵهكێنم، ئه‌ى ماندووى په‌شێو
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ریكى مهلهیت به‌ره و تیشك،
له‌و ئۆقیانووسهى تاریكی‌دا.
23
راستیى، چه‌ند سه‌یره.
باوه‌ڕ به درۆ ده‌كرێ زیاتر له‌و،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌رده‌وامه له دره‌وشانه‌وه‌ى.
24
گرفتى قاچه‌كانى له‌وه‌دایه،
كه زه‌مه‌ن ته‌نیا له‌ناو پهراسووهكانیدا
حه‌زى له جوڵه‌یه.
25
ئه‌و دۆزه‌خه سوورانه چین
كه داتگیرساندووه، ئه‌ى ئاسمان ؟
26
به‌رد ده‌یناڵاند،
له‌ژێر چه‌كوشى پهیكهرتاشێكى سۆمه‌رى، یان فیرعه‌ونى،
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، شێوه‌ى خواوه‌ندى وه‌رده‌گرت.
27
قامیشێكى باریك داده‌نێ،
وه‌ك پلانێك بۆ سڕینه‌وه‌ى ڕه‌شه‌باكان.
28
به‌و تۆڕه بڵێ كه عه‌قڵت ده‌یگرێ،
با له كۆتاییدا شۆڕبێته‌وه ناو ده‌ریا.
29
مه‌سیح نه‌یزانى كه جوانه:
ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێ كه مهجدهلیى نوشتایه‌وه سه‌ر پێیه‌كانى.
30
(تیرۆر):
وشه‌یه‌كه، پاشایه‌كه، له‌سه‌ر ته‌ختى جیهان دانیشتووه.