- لە رۆژى 20/12/1216 سەعید هەمزە نیلى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (92) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/4/1124 لە شارۆچکەى محاویل لە شارى بابل لە دایکبووە.
- لە رۆژى 20/12/1915 عەزیز نەسین (محەمەد نەسرەت نهسین)، چیرۆك نووس و ڕۆمانووس و شاعیرى تورك لە دورگهى هایبیلیادا دووهمین گهورهترین دورگهى توركیا نزیک شارى ئیستهمبۆڵ له دایكبووه، له رۆژى رۆژى 6/7/1995 له تهمهنى (80) ساڵى به جهڵتهى دڵ له ئهلاچاتى شارى ئیزمیر كۆچى دوایى كرد، ناوی (نەسینی) بەکار ھێناوە وەك ناوێکی خوازراو بۆ خۆ پاراستن لە ڕوداوە سیاسیەکانی تورکیا، لە ساڵی 1937 بۆ یهكهمینجار شیعرهكانى بڵاوكرۆدتهوه، بههۆى نوسینى بهرههمهكانى بهشێكى زۆرى ژیانى لهزینداندا بووه و چهندین جار ههوڵى تیرۆركردنى دراوه، لە ئەدەبیاتی کوردیشدا زۆربەی ھەرە زۆری بەرھەمەکانی وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی کوردی و کاریگەریی تەواویان ھەیە لەسەر خوینەواران و زۆربەی کورتە چیرۆکەکانی کۆکراونەتەوە ھاوکات بە شێوەی بەرگی گەورە لە چاپدراون، بههۆى بهرههمهكانیهوه چهندین خەڵاتی جیهانى پێبهخشراوه.
- لە رۆژى 20/12/1921 محەمەد رەزا، ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسیوت لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 21/2/1995 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 20/12/1932 جۆن هیلرمان (John Hillerman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دنیسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 9/11/2017 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 20/12/1954 جیمس هیلتۆن (James Hilton)، رۆماننوس و نوسهری ئینگلیزی تەمەنى (54) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لونگ بیتش لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/9/1900 لە شارى لانکش لە بەریتانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 20/12/1961 محەمەد فوئاد، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ئاوازدانەرى میسرى لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 20/12/1968 جۆن ستاینبیک (John Steinbeck)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/2/1902 لە شارى سالیناس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 20/12/1970 سوهەیل خان (Sohail Khan)، دەرهێنەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.
- لە رۆژى 20/12/1975 فوئاد ئەبو غانم، شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1892 لە گوندى کفرنبرخ لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 20/12/1983 جونا هیل (Jonah Hill)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 20/12/1990 جوجو (جوانا نویا لوفیسک - Joanna Noelle Levesque)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى براتلبۆرۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 20/12/1999 هانک سنو (Hank Snow)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى کەنەدى ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە ویلایەتى تینیسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/5/1914 لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە، لە ساڵى 1936 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 20/12/2012 محیەددین عەبدولمحسین، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/7/1940 لە گوندى رقە لە شارى جیزە لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 20/12/2009 بریتانی میرفی (Brittany Murphy)، ژنه ئهکتهر و گۆرانیبێژی ئهمریکی لە شارى ئەتلانتا لە جۆرجیا لە تەمەنى (32) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1977 لە شارى ئەتلانتا لە جۆرجیا لە دایکبووە.