هونه‌رمه‌ندى كورد (زاهیر عه‌بدوڵڵا) دواى ساڵێك توشبون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه توانى به‌یه‌ر نه‌خۆشیه‌كه سه‌ركه‌وێت.
زاهیر عه‌بدوڵڵا له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك رایگه‌یاند، "ئازیزانم ئەمڕۆ فەحسی کۆتایم بوو سەبارەت بە نەخۆشیەکەم، حەز دەکەم پێتان رابگەیهنم کە حەمد و سەنا بۆ خوای گەورەی میهرەبان بەیەکجاری لە نەخۆشیە نەگریس و مەلغونەکە (شێرپنجە) رزگارم بووە و سەرجەم فەحسەکانم پاک دەرچوون" .
هه‌روه‌ها نوسیویهتى: "سەرەتا زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە، کە شفای رەحمەتی بۆ ناردم..ـ هەروەها دونیایەک سوپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست کە بەردەوام نزای خێرتان بۆ کردوم .. دیسان زۆر سوپاسی هەر چوار دکتۆری ئازیز و خۆشەویست و بەتوانا کاکە بۆتان عەبدولقادر و کاکە دکتۆر باساک بەرزنجی و کاکە دکتۆر بێستون سەیفەدین حەسەن و کاکە ئاری عومەر کاکل و تەواوی کارمەند و فریشتەکانی نەخۆشخانەی رزگاری و بەشی نەشتەرگەری و بەشی دەرزی کیمیای و بەشی لێزەر دەکەم کە دڵسۆزانە لەکاتی چارەسەرەکەم هاوکارو خەمخۆرم بوون .. دووبارە سوپاس بۆ خوای پەروەردگار و ئێوەی ئازیز و خۆشەویست ..".
سه‌باره‌ت به‌كارى هونه‌رى و نوسینیش به‌ڵێنى داوه، کە وەک جاران لەبواری نووسین و هونەرەکەى به‌رده‌وام بێت.
زاهیر عه‌بدوڵڵا له چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژى 5/6/1958 له شارى هه‌ولێر له دایكبووه.
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
- له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه.
- هۆمه‌ره چاوچنۆك، یه‌كێكه له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه پێی ناسراوه.
- به‌شداری له چه‌ندین فیلم و زنجیره دراما و شانۆگه‌رییدا كردووه.
- خاوه‌نى كتێبێكى چاپكراوه به‌ناوى (تەیراوە هەر بە پیاسە)، كه له (456) لاپەڕە پێكهاتووه و له رۆژى 12/12/2019 لە لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە شارى هەولێر بڵاوى كردۆته‌وه.