Sabir_kurdsatny.jpg

په‌یكه‌رێكى بۆ دروستده‌كرێت

له‌پاى ئه‌و خزمه‌ت زۆره‌ى پێشكه‌شى به‌ هونه‌رى كوردى كردووه‌، له‌ شارى كه‌ركوك په‌یكه‌رێك بۆ هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو (سابیر كوردستانی) دروستده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/12/2020 كاژێر (3)ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌ به‌رده‌م رۆشنبیریى كه‌ركوك، كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى مارگرێت به‌ هاوكارى هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركوك به‌سپۆنسه‌رى (د. ته‌ها ره‌سوڵ) مه‌راسیمى په‌رده‌ لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو (سابیر كوردستانى) سازبكرێت، په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز (ئارام هۆگر)

سابیر كوردستانی له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: سابیر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ

- له‌ ساڵى 1955 له‌ شارى كه‌ركوك له ‌دایكبووه‌.

- له‌ ساڵى 1970 بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ خوێندنگاى ئیمام قاسم له‌ شارى كه‌ركووك گۆرانى وتوه‌.

- له‌ شاڵى 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك تۆماركردووه‌.

- لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمارکردووه‌.

- له‌ رۆژى 10/8/2020 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى به‌ ڤایرۆسى كۆرنا له‌ شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە