Choman.jpg

سۆفۆکلیس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی هەشتەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 سۆفۆکلیس کێ بووە؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵاو دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا. بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

 ژیاننامەی سۆفۆکلیس

سۆفۆکلیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراون ، بە یەکێک لە نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدیدا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی گریک (یۆنان) دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد و هەروەها سۆفۆکلیس بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی دێرین و مرۆڤایەتی بووە.

سۆفۆکلیس ، لە ساڵی (497 یان 496پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان ، و خەڵکی  شارەدێ (ناحیە) ی کۆلۆنوسە ، واتا لە شارەدێ (ناحیە) ی کۆلۆنوس سەر بە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك (یۆنان) ، کە سەر بە پارێزگای ئەتیکای خۆرئاوای وڵاتی گریك لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك لە دایک بووە ، و بەڵام زۆربەی کاتەکانی ژیانی لە ناو دەوڵەتە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

سۆفۆکلیس ، لە تەمەنی گەنجی دا بوو ، دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی گریكی دێرین ، ئەوەیش لە ڕێگەی  بنەمای تاکە ئەکتەری تێپەڕاند ، و دوو ئەکتەر دیکەشی بۆ شانۆکانی زیاد کرد ، واتا لە نواندنی شانۆیی دا لە دوو ئەکتەریەوە کردیە سێ ئەکتەری ئەوەش کارو وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە هونەری شانۆیی ئەو سەردەمەدا ، کە ئەوەش بوارێکی فراوانتری بۆ شیمانەی گفتوگۆ ڕەخساندن و پاشانیش خزمەتی هەڵوێستی ئەو ملمڵانێ و چیرۆکەی دەکرد کە شانۆگەرییەکەی لە خۆ دەگرت.

سۆفۆکلیس ، بە هەوڵی زیاد کردنی ئەکتەری سێیەم بۆ شانۆییەکانی وایکرد شانۆ بچێتە هەنگاوێکی ترەوە و ئاسانکارییەکی ئێجگار زۆری لە چونە پێشەوەی ڕوداوەکاندا کرد و هەندێک ڕەگەز و بنچینەی کلاسیکی فراوانترکرد کە ببونە بەربەست لەبەردەمی کارکردنی ئەکتەر لە شانۆدا، وەک:درێژدادڕی لەو کۆپلانەدا کە کۆرسەکان دەیانچڕی ، و هەروەها هێنانە ناوەوەی بیرۆکەی هەمەڕەنگ کردنی دیمەنەکان ، وەکو دیوی پشتەوەی شانۆ بوو بۆ ئەکتەرەکان.

سۆفۆکلیس ، ئەوەشی کرد کە پەیوەندی ناواخنی شانۆوە هەبوو ، وەکو ڕەگەزی پاڵەوانەیەتی لە مرۆڤدا بە شێوەیەکی دیار و ڕوون بە دیار خست.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی سۆفۆکلیس

سۆفۆکلیس ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی (123) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، کە نزیکەیی (110) دانەیان تەنها ناونشانەی زانراوە ، و تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون کە ئەمانەن : ئایاس لۆکڕۆس (ئەیاکس لۆکریان) ، ئایاس ماسیگۆفۆرۆس (ئەیاکس ویپ بیەر) ، ئایگیوس (ئەیگیوس) ، ئەیگیستۆس (ئاگیسۆستۆس) ، ئایخماڵۆتید (ژنە دیلەکان) ، ئایتیئۆپ (ئەسیوبیاکان) یان مێمنۆن ، ئاخایون سللۆگۆس (کۆبوونەوەی ئەچاییەکان) ، ئاخیلئۆس ئێراستای (نێرە_ عاشقانی ئەچیلێس) ، ئەکریسۆس ، عەلەدای ( کوڕەکانی ئەلیوس ) ، ئەلێتێس ، ئەلیکساندرۆس (ئەلیکساندەر) ، ئەلکمێون ، ئەمفیارەوس ، ئەمفیتیکۆن ، ئامیکۆس ، ئه ندروماچێ ، ئاندرۆمێدا ، ئانتینۆردای (کوڕەکانی ئانتینۆر) ، ئاتاماس (دوو بەرهەم بەرهەم هێنراوە) ، ئاترۆس یان میکێنای ، کامیکۆی ، کاساندرا ، سێدالیون ، سێربێرۆس ، کریسیس ، کلیتیمنسترا ، کۆلچیدس ، کۆفۆی (بێدەنگی وانەکان) ، کرێوسا ، قەیران (دادوەری) ، داداڵوس ، دانایی و ژێری ، دیۆنیسیاکوس ، دۆلۆپێس ، ئێپیگۆنی (پرۆجینی) ، ئێریفیل ، ئێریس ، ئیومێڵس ، یوراڵوس ، یوریپیلوس ، یورساس ، هێلین ئەپایتسیس (داواکارییەکانی هێلین) ، هێلین گامۆس (هاوسەرگیری هێلین) ، هەرکلیس ئیپی تاینارۆ (هەرکولس لە تاینەروم) ، هێرمیان ، هیپۆنۆس ، هایبریس ، هایدرۆفۆرۆیی (هەڵگری ئاو) ، ئیناچۆس ، یۆباتس ، ئایکۆلێس ، ئایئۆن ، ئیفیجینیا ، ئیکسیۆن ، لاکاینای (ژنانی لاکیان) ، لاوکۆن ، لاریسایۆی ، لێمنیای (ژنانی لێمنیان) ، مانتیس (پەیامبەران) یان پۆلیدیوس ، مێلێگرۆس ، مینوو ، مۆوسوس ، مووسای (میوش) ، میسۆی (میسی) ، ناپلیس کاپاپلیۆن (گەیشتنی ناوپلیس) ، ناپلیس پیرکەیوس (ئاگرکەوتنەوەکانی ناوپیلیس) ، نەوسیکا یان پلینتریای ، نیۆبی ، ئۆدیسەس ئەکانتۆپلکس (ئۆدیسەس سکەیبەتی بە سۆرن) ، ئۆدیسیوس ماینۆمێنۆس (ئۆدیسەس رۆیشتووە ماڵ) ، ئۆینۆس ، ئۆنماوس ، پاڵامێدیس ، پەندۆرا  یان سفیروکۆپۆی (هامەر_مانگرتووان) ، پێلیاس ، پێلیۆس ، فایاکی ، فادرە ، فیلوکتلە لە ترۆی ، فینیوس (دوو بەرهەم) ، فینیکس ، فیریکسس ، فیرجس (فیرجیانس) ، فۆتیوتید ، پۆیمێنس (شوانەکان) ، پۆلیکسین ، پریام ، پرۆکریس ، ریزۆتۆمۆی (ڕەگ-کەتەرەکان) ، سالمۆنۆس ، سنون ، سیسیفۆس ، سکاریۆ (سترینس) ، سکایتای (سیثیان) ، سیندییپنۆی (دینەرەکان یان خواندەرەکان) ، تانتاڵس ، تێلێفۆس ، تێریۆس ، تیوکسۆس (تیوسەر) ، تامیراس ، تیسوس ، باو ، ترویڵس ، تریتۆلیمۆس ، تیمپانەیستایی (تەپڵلێدەر) ، تیندەرۆس ، تیرۆ کیرۆمێنێ (تیرۆ سۆرن) ، تیرۆ ئەناگنیریزۆم (تیرۆ ریدۆزراو) ، خەیانفۆرۆی (وێنە هەڵگرە) ، و هەروەها  تەنها حەوت دانەی  بە دەقی تەواوەوە بە دەست ئێمە گەیشتووە ، کە ئەمانەن : ئۆدیبی پاشا ، ئەلکترا ، ئەیاس ، ئافرەتانی ترافیس ، ئۆدیب لە کۆلۆنوس ، ئانتیگۆن ، پەنجەکان.

سۆفۆکلیس ، لە نزیکەیی (30) لە  فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی (24) جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، کە لە یەکێک  لە فێستیڤاڵەکان کە لە ساڵی (468پ.ز) ، لە پێشبڕکێیەکی شانۆیی تراجیدی دا خەڵاتی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکەی بە دەست هێنا.

 پلە سیاسی و سەربازییەکانی سۆفۆکلیس

سۆفۆکلیس ،  بێجگە لەوەی شاعیر و شانۆنامە نوس بووە ، و وەزیر و سەرکردەی سەربازی و ڕاوێژکاریش بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (442_443پ.ز) کراوەتە وەزیری کاروباری خەزێنە و دوو جار کراوتەوە سەرکردەی سەربازی. کە جاری یەکەم لە نێوان ساڵانی (پ.ز440_441) لەگەڵ پێریکلیس گەورە سیاسەتمەداری دەوڵەتە شاری ئەسینا ، و جاری دووەم لە ساڵی (420پ.ز) دا بووە لەگەڵ ژەنەڕاڵ نيكياس ، و هەروەها لە نێوان ساڵانی (411_412پ.ز)  لایەن ئەسیناییەکان وەکو ڕاوێژکار هەڵبژێردرا لەگەڵ هەشت کەسی تر ، بۆ بەرێوەبردنی کاروباری دەوڵەتە شاری ئەسینا ، کە ئەوەش پاش شکستی هەڵمەتە سەرنەکەوتووەکەی سەر هەرێمە درووگەی سیسلیا (صقلیە) ی وڵاتی ئیتاڵیای ئێستە دێت ، کە ئەوەش لە چوارچێوەی جەنگی پیلۆپۆنیزی دا بوو ، کە لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بوو ، لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

 کۆچی دوایی سۆفۆکلیس

سۆفۆکلیس ، لە ساڵی (406پ.ز) لە تەمەنی (91) ساڵی یان لە تەمەنی (90) ساڵی دا ، لە شاری ئەسینای پایتەختی ئەو سەردەمی دەوڵەتە شاری ئەسینا و پایتەختی ئێستەی وڵاتی گریك (یۆنان) ، سەر بە پارێزگای ئەتیکای خۆرئاوای وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ، کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان: سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د . سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 177 جار خوێندراوەتەوە