Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/12

لە رۆژى 22/12/1639 جان راسین (Jean-Baptiste Racine)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1699 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1666 گورچینۆ (Guercino)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (75) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1591 لە شارى سنتۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1870 جۆستابۆ ئەدولفۆ بیکر (Gustavo Adolfo Claudio Domínguez Bastida)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیسپانى لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى مەدردی کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/2/1836 لە شارى ئیشبیلیە لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1880 جۆرج ئیلویت (مارى ئان ئیفانس - Mary Ann (Marian) Evansx)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و فه‌یله‌سوف و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (61) ساڵى بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/11/1819 لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1858 جاکۆمۆ بوتشینى (Giacomo Puccini)، ئاوازدانەر و موزیسیانى ئۆپێراى ئیتاڵى لە شارى لۆکاى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/1924 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى برۆکسڵ پایتەختى بەلجیکا کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1876 فیلیپۆ توماسۆ مارینیتی (Filippo Tommaso Marinetti)، شاعیر و شانۆنوس و ئاوازدانه‌ر و نوسه‌ری ئیتالی لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 2/12/1944 لە تەمەنى (67) ساڵى له‌ شارى بیلاگیۆ له‌ ئیتاڵیا بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1907 پیگى ئەشکرۆفت (Peggy Ashcroft)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە ناوچەى سرى لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/6/1991 لە تەمەنى (83) ساڵى لە جەڵتەى مێشک لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1908 تاهیر ئه‌بو فاشا، شاعیر و نوسه‌ری میسری لە شارى دمیات لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1989 لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1909 پاتریشیا هایز (Patricia Hayes)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 19/9/1998 لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى سرى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1910 مه‌حمود ملێجی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 6/6/1983 لە تەمەنى (72) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1936 هیکتۆر ئەلیزۆندۆ (Héctor Elizondo)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1963  بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1945 هه‌نا شۆربه‌جی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1962  بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1949 مۆریس گیب (Maurice Gibb)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە دورگەى مان دۆگلاس لە دایکبووە، لە رۆژى 12/1/2003 لە تەمەنى (53) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1949 رۆبن گیب (Robin Gibb)، گۆرانیبژى ئینگلیزى لە دورگەى مان دۆگلاس لە دایکبووە، لە رۆژى 20/5/2012 لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى لەندەن بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1960 جان میشال باسکیات (Jean-Michel Basquiat)، نیگارکێش و ئاوازدانه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1988 لە تەمەنى (27) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 22/12/1962 رالف فاینس (Ralph Fiennes)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى سۆفۆلک لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1965 دیڤید ئیس گۆیر (David Samuel Goyer)، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نیگاركێش و نوسەرى  ئەمەریکى لە شارى ئان ئاربر لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1968 دینا مایر (Dina Meyer)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1993  بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1972 فانیسا پرادى (Vanessa Paradis)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى فەڕەنسى لە شارى سان مۆر دیە فۆسیە لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1974 حه‌سه‌ن بلام، ئه‌کته‌ری کوێتی لە جەزیرەى فیلکا لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1978 دانى ئان (Danny Ahn)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سیاتل لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1979 داریل فرانسیس زانوک (Darryl Francis Zanuck)، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە تەمەنى (77) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/9/1902 لە شارى واهۆ لە ویلایەتى نبراسکا لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1982 زه‌کی تلیمات، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى میسری لە تەمەنى (88) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/4/1894 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، نازناوی (شێخی شانۆی عه‌ره‌بی) پێدراوە.

لە رۆژى 22/12/1984  باشونتر (جۆناس ئێلتبێرگ - Jonas Altberg)، گۆرانیبێژی سویدی لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1987 لۆکا پرۆدان (Luca Prodan)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئیتاڵى ئیسکتلەندى لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بوینس ئەیرس لە ئەرجەنتین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/5/1953 لە شارى رۆما لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1989 سامۆئیل بیکیت (Samuel Beckett)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ری ئیرله‌ندی لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/4/1906 لە فۆکس رۆک لە شارى دبلن پایتەختى ئیرلەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

لە رۆژى 22/12/1990جان بابتیست مونییە (Jean-Baptiste Maunier)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى فەڕەنسى لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1993 میگان تراینۆر (Meghan Elizabeth Trainor)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە جەزیرەى نانتۆکیت لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

لە رۆژى 22/12/1993 سەڵاح زولفه‌قار، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1926 لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1993 دۆن دیفۆر (Don DeFore)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى سانتا مۆنیکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1913 لە شارى سیدار رابیدز لە دایکبووە، لە ساڵى 1936 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/1998 جینیفیف هانیلیۆس (Genevieve Knight Hannelius)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى بۆستن لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/2002 سه‌نا جه‌میل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/4/1930 لە شارى ئەلمینا لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/2009 محەمەد ئەمیر، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (39) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/2/1970 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 22/12/2014 جو کۆکر (Joe Cocker)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئینگلیزى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى کۆلۆرادۆ لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/5/1944 لە شارى شەفیڵد لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە