Hangaw.jpg

فیلمێكى كوردى خەڵاتی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی برده‌وه‌

فیلمی هەنگاو خەڵاتی باشترین دەرهێنانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی واستی سینەمایی بەدەستهێنا.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی واستی سینەمایی بۆ کورتە فیلم بەڕێوەچوو، لە فێستیڤاڵەکەدا کورتە فیلمی هه‌نگاو لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد (مازین شێربەیانی) خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بردەوە.

فیلمه‌كه‌، لەچەندین فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شدارى كردووه‌ و توانیویه‌تى چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستبهێنێت.

دیمەنەکانی فیلمی هەنگاو لەشاری کۆیە تۆمارکراون، ماوەی فلمەکە (15) خولەکە و لەلایەن (مازین شێربەیانی)یەوە کاری دەرهێنانی بۆکراوە، (ناسر حەسەن) لە فلمەکەدا وەک بەڕێوەبەری بەرهەم و وەک ئەکتەری سەرەکیش بەشداریکردووە، ستافی بەرهەمەکە پێكهاتوون له‌ : (راکور سینا سامر) یاریدەدەری دەرهێنەر، (ئاریان سەلاح) وێنەگر، (وەلید نەجاڕ) دیزاینەر، (ئیدریس عەبدی) دەنگ هەڵگر، (سینا سامر) فۆتۆگراف، هەریەکە لە (ئاواز ئەحمەد، ئیسماعیل قادر، ناسر حەسەن، مازین عەزیز، یارا رێباز و سیپان کەیفی) لە فلمەکەدا رۆڵدەبینن.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە