نوسەر و هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد پیرباڵ، نرخی ئەو تابلۆیانەی ئاشکرا کرد کە لەپێشانگاکەیدا نمایشیان دەکات.
وا بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە 21/12/2020 کاژێر (4)ى ئێواره لە گەلەری لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان نزیک پارکی شانەدەر پێشانگهى وێنهكانى (د. فهرهاد پیرباڵ) له ژێرناونیشانى (جیهانى پیرباڵ 16 مین پێشانگاى تابلۆكانم) بکرێتەوە، واشبڕیاره پێشانگاكه (3) رۆژ بهردهوام بێت.
د.فەرهاد پیرباڵ لە واڵى تایبهتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نرخی ئهو تابلۆیانەی ئاشكراکردووە، كه له پێشانگاكه دهیفرۆشێت، ههروهها نوسیویهتى: " کوڕی فرسەت سۆفی، کاک هێڤار، گەنجێکە هێشتا 19بەهاری نەدیوە، وەک ڕەمزێک بۆ وجوودی هێزی گەنج لە هەولێر پێشانگای تابلۆکانم دەکاتەوە".
بۆ زانینى زانیارى لهسهر ژیانى (فهرهاد پیرباڵ) كلیك لێره بكه.
نرخى تابلۆكان:
فەرموودەیەکی پێغەمبەر (د. خ.): 5000$
ژن پەیامی ژیان: 3800$
Si Dieu reve: 3800$
کچێکی هیندی سەما لەناو سەری پیاوێک دەکا زەماوەندی لەگەڵ کچێکی تر سازکردووە: 5000$
سەمایەکی فارسی: 4000$
من سپیم: 3900$
iMPOSSiBL is not KURDiSH: 4300$
پشیلەی ناو کۆشی کچێک: 3000$
"تنۆک": 3200$
قەبری ژنەکانم: 4444$
میهرەجانێکی ناو قەڵاتی هەولێرێ لەناو هەلیکۆپتەرێکەوە: 30000$
کچێک کەزیەکانی بەسەر قەبری مندا شانە دەکا: 4999$
پشیلەیەک سێکس لەگەڵ مارلین مۆنرۆ دەکا: 2800$
پیکاسو ینکح زوجە اسکندر: 2800$
چاوی گورگ تەماشای سنگی ژنێک دەکا: 2800$
سێبەری سێکس: 4448$
ئەسپێک ئاودەخواتەوە: 3200$
مەم و زین: 3200$