- لە رۆژى 23/12/1896 جوزیبی تۆماس دی لامپیدوزا (Giuseppe Tomasi di Lampedusa)، رۆماننوس و نوسهری ئیتالی لە شارى بالیرمۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/1957 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1908 یوسف کرش، فۆتۆگرافهری کهنهدی بە نەژاد ئەرمەنى لە شارى ماردین لە باکورى کوردستان لە دایکبووە، لە رۆژى 13/7/2002 لەتەمەنى (93) ساڵى لە شارى بۆستن لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1930 کهوسهر شهفیق، ژنه ئهکتهری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 1979 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1961 عیززهت قهمحاوی، رۆماننوسی میسری لە شارى شەرقیە لە میسر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/1961 جۆرج وسوف، گۆرانیبێژى سورى لە کفرونى شارى ترتوس لە دایکبووە، له ساڵى 1976 بهشدارى له كارى هونهریدا كردووه.
- لە رۆژى 23/12/1967 کارلا برونی (Carla Bruni-Sarkozy)، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئیتالی لە شارى تۆرینۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/1967 مارى نۆیل (Marie Noël)، ژنە شاعیر و نوسەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى ئۆسکار لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1883 لە شارى ئۆسکار لە فەڕەنسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/1980 عەمرو یوسف، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1982 مهلیک ئهلجهمهل، ژنه ئهکتهری میسری لە تەمەنى (53) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/1/1929 لە شارى پور سەعید لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1984 ریفان کهنعان، ژنه ئهکتهری لوبنانی، کە کارە هونەرییەکان لە سعودیه ئەنجامدەدات لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 23/12/1988 ئیری کامی، ژنه گۆرانیبێژی یابانی لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/1997 عومهر عهبدوڵڵا جاوی، شاعیر و نوسهری یهمهنی لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى عەدەن لە یەمەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1938 لە تبن لە شارى لحج لە یەمەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/2002 فین ولفهارد (Finn Wolfhard)، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/2008 عەبدولقادر لوتفى، ئهکتهری مەغریبى لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى داربەیزا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1940 لە شارى داربەیزا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 23/12/2013 یوسف لەتیف (ویلیام ئیمانویل هادلیستۆن - William Emanuel Huddleston)، ئاوازدانهر و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (93) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى ماساچوستس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/10/1920 لە شارى چاتوگا لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.