سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیى کولتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى 19 گروپى کولتوورى لە 16 وڵات ئهنجام دهدات.
وا بڕیاره رۆژى 25/12/2020 كاژێر (8)ى شهو سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى (19) گروپى کولتوورى لە (16) وڵاتی جیاواز ئەنجام بدات، واشبڕیاره فێستیڤاڵهكه بۆ ماوهى (3) رۆژ بەردەوام بێت.
تیپە بەشداربووەکانى ئەمساڵ له وڵاتى (کامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگواى، ئەردەن، میسر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، پاکستان، رۆژئاواى کوردستان، تیپى میللی شارى بەسرە) بهشدارن، لە ههرێمى کوردستانیش تیپى نەتەوەیى هونەرە میللەکانى هەولێر و تیپى هونەرە میللیەکانى دهۆک و گروپى هونەرى میللی شاریا (ئێزیدیەکان) و تیپى برایەتى کەرکوک بەشدارى تێدا دەکەن.
سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى لە ساڵى 2010 دامەزراوە، کار لە بوارى ئاڵوگۆرى کولتوورى لە دەرەوە و ناوەوەى وڵاتدا دەکات. سەنتەرەکە تائێستا چەندین چالاکى هەمەجۆرى لەو بوارەدا کردووە. ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان فێستیڤاڵى نیودەوڵەتیى کولتوورە جیاوازەکان رێکدەخات.