Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/12

- لە رۆژى 24/12/1453 جۆن دانستابل (John Dunstable)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئینگلیزی لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1390 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1798 ئادەم میتسکیفیتچ (Adam Bernard Mickiewicz)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى نیشتمانى پۆڵەندى لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/1855 له‌ ته‌مه‌نى (56) ساڵى به‌ نه‌خۆشى كۆلێرا لە شارى ئیستەمبۆڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1822 ماسیو ئارنۆلد (Matthew Arnold)، شاعیر و ره‌خنه‌گر و نوسه‌ری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1888 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى لیڤەرپول کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1881 خوان رامون خیمنیز (Juan Ramón Jiménez Mantecón)، شاعیر و نوسەری ئیسپانی لە شارى موگیر لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/5/1958 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى سان خوان لە پورتوریکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1956 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/12/1905 هوارد هیوز (Howard Hughes)، ده‌رهێنەری ئەمریکی لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1976 لە  تەمەنى (70) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1917 عومەر جیزاوی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری میسری لە شارى جیزە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/4/1983 لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1924  عەبدولمونعیم ئیبراهیم، ئەکتەری میسری لە شارى بەنى سویف لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/1987 لە تەمەنى (63) ساڵى لە گوندى مەیت بەدر لە شارى سمنود لە میسر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1924 نور ئەلهودا، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەری لوبنانی لە شارى مرسێن لە تورکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 9/7/1998 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1953 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1927 ماری هیگینس کلارک (Mary Theresa Eleanor Higgins)، ژنە رۆماننوس و نوسەرى ئه‌مریكى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 31/1/2020 لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى نیپلز کۆچى دوایى کردووە، خاوەنى زیاتر لە (50) کتێبى چاپکراو بووە، زیاتر لە (100) ملیۆن دانە لە کتێبەکانى فرۆشراوە، بە شاژنی چاوەڕوانی ناسرابوو بەهۆی ستایلی نووسینی چەند کتێبێکییەوە.

- لە رۆژى 24/12/1959 ئەنیل کاپور، ئەکتەری هیندی لە شارى مۆمباى لە هندستان لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 24/12/1960 عەتا نەهایی، رۆماننوس و نوسه‌ر و وەرگێڕی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ دایكبووه‌، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌ و له‌وانه‌ رۆمانه‌كانى گوڵى شۆڕان، باڵنده‌كانى ده‌م با و گره‌وى به‌ختى هه‌ڵاڵه‌، هه‌روه‌ها له‌ بوارى چیرۆكیشدا چه‌ند به‌رهه‌مێكى هه‌یه‌، له‌وانه‌: زریكه‌، ته‌نگانه‌ و ئه‌و باڵنده‌ برینداره‌كه‌ منم، هه‌روه‌ها رۆمانى (ژنان به‌رامبه‌ر به‌ دیمه‌نى روباره‌كه‌)، له‌ نوسینى (هاینریش بۆڵ) و رۆمانى (ژیانى راسته‌قینه‌ى ئالیخاندرۆ مایتا) له‌نوسینى (ماریۆ بارگاس یۆسا)ى له‌ فارسیه‌وه‌ كردووه‌ به‌ كوردى، یه‌كێكیش بوو له‌و (30) كه‌سه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى زانستى كۆنگره‌ى ناودارانى كورده‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا رێزى لێبگیرێت، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو و به‌شدارى كۆنگره‌كه‌ى نه‌كرد، ئاماده‌نه‌بونیشى پرس و پرسیارگه‌لێكى زۆرى به‌دواوه‌وه‌ بوو، بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه‌ وتویه‌تى: "بە بۆچوونی من رێزگرتنی راستەقینە، بەتایبەت لە نووسەران و هونەرمەندان، سازکردنی کەشێکی ئازادە بۆ کار کردن و داهێنانیان، رەخساندنی زەمینەی لەبارە بۆ پەیوەندی ئەو کەسانە لەگەڵ خەڵک و بەردەنگەکانیان، بۆ خوێندنەوە و توێژینەوەی شایستەی بەرهەمەکانیان، پشتگیری کردنی ئەو پیشانەیە کە دەبێ کار و بەرهەمی ئەو کەسانە لە ئاستێکی باشدا بڵاوبکەنەوە، کە بەداخەوە لەم وڵاتەی ئێمە هیچکام لەمانە وەک پێویست نییە".

- لە رۆژى 24/12/1960 گلین مکوین (Glenn McQueen)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە شارى تۆرونتۆ لە کەنەدا لەدایکبووە، لە رۆژى  ٢٩/10/2002 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى بیرکیلى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1964 زهور حسیبَن (زهرە عبدولحسێن)، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى لە تەمەنى (40) ساڵى دواى تووشبونى به‌ روداوى ئۆتۆمبێل لە رێگاى نێوان بەغداد و حللە لە نەخۆشخانە لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1924 لە ناوچەى کازمیەى شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1964 بەدر شاکر سەیاب، شاعیری عێراقی لە تەمەنى (37) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانەى ئەمیر لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1926 لە ئەبو خەسیب لە شارى بەسرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1969 یارا سەبرى، ژنە ئەکتەری سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1970 ئەموری نۆلاسکۆ (Amaury Nolasco)، ئەکتەری ئەمریکی نەژاد پورتۆریکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1971 ریکى مارتن (Ricky Martin)، گۆرانیبێژى پورتۆریکى لە شارى سان جان لە پورتۆریکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1973 دینا هارون، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى لازقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/10/2018 لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە ئەسەد لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1999 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1982 لویس ئەراگۆن (Louis Aragon)، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1897 لە شارى نوى سورسین لەدایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1986 ئانا بریندا (Ana Brenda Contreras)، ژنە ئەکتەری مەکسیکی لە شارى ماک ئەلین لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1986 لویس تۆملینسۆن (Louis Tomlinson)، گۆرانیبێژى بەریتانى لە شارى دۆنکاستر لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1997 فه‌هد بلان، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی سوری له‌ ته‌مه‌نى (64) ساڵى له‌ شارى سویدا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 22/3/1933 له‌ شارى سویدا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 24/12/2008 هارولد پنتەر (Harold Pinter)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ری به‌ریتانی لە تەمەنى (78) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1930 لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/12/2008 سامۆئیل هانتگتۆن (Samuel P. Huntington)، فه‌یله‌سوف و نوسەر و ئه‌كادیمیستی ئه‌مه‌ریكى له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 18/4/1927 له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 24/12/2011 یوهانس خیسترز (Johannes Heesters)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى هۆڵەندى لە تەمەنى (108) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ئەشتارنبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/12/1903 لە شارى ئەمرسفورت لە هۆڵەندا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە