لەدووتووێی (342) لاپەڕەدا کتێبی (بیبلۆگرافیای نووسەرانی ناوچەی پشدەر) له نووسینی (مۆفەق میراودەلی) چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
كتێبه‌كه باس له ژیاننامه و ورده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نی (118) نوسه‌رو رۆشنبیر و سیاسی ناوچه‌ی پشده‌رو مه‌رگه له خۆده‌گرێت، كه سه‌رده‌می مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1830 بۆ كۆتایی 2014.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەم کتێبە ماوەی زیاتر لە 10ساڵ خەریکی بووم، لەساڵی 2010ەوە دەستم بەکارەکانی کرد، هەر لەسەرەتاوە پەیوەندیم بە زۆربەی ئەدیب و نوسەرانی پشدەر – مەرگە کرد، بە گوڕوتین و شادوومانییەوە بەدەنگمەوە هاتن، بەڵام بە حوکمی وردی کتێبەکەو هەمەلایەنی کاتێکی زۆری ویست. بەشێوەیەک کار گەیشتە ئەوەی 10 ساڵ درێژە بکێشێت، بەڵام من هەر پشوو درێژبووم، چونکە پێموایە ئەم کتێبە دەبێتە بەشێک لە مێژووی (رەوتی شارستانی پشدەر) بەهەر نرخێک تەواوکردنی بەلامەوە زۆر گرنگ بوو، بۆیە ناچاربووم دان بەخۆمدا بگرم، لەپێناوی ئەوەی کتێبەکە تەواوبێت.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ش نوسه‌ر له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى:
دوای 10 ساڵ گه‌یشته چاپخانه
ئه‌م بهرههمهشم دوای (10) ساڵ هه‌وڵ و ماندووبوون و سۆراخ و ساغكردنه‌وه‌و به‌دواداچوون و وردبوونه‌وه، گه‌یشته چاپخانه.
ژیاننامه‌و ورده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نی (118) نووسه‌رو رۆشنبیر‌و سیاسی ناوچه‌ی پشده‌رو مه‌رگه له‌خۆده‌گرێت، سه‌رده‌می مێژووی ساڵی 1830 بۆ كۆتایی 2014 له دووتوێی 342 لاپه‌ڕه‌ی وه‌زیری، ده‌توانم بڵێم ئه‌م كتێبه بریتی یه له (مێژووی ره‌وتی شارستانی پشده‌ر).
زۆر سوپاس بۆ ناوه‌ندی (رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ڵادزێ له سلێمانی)خه‌رجی و تێچووی چاپكردنی كتێبه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆگرت.