خۆر به پێخاوسى رێیده‌كرد،
وه‌ك سڵاوێك بۆ ئه‌و مۆسیقا شینه‌ى له شه‌پۆل به‌رز ده‌بۆوه و
گوێى له ده‌ریا گرتبوو كه شیعره‌كانى خۆى به ده‌نگى به‌رز ده‌خوێنده‌وه.
نه‌وره‌سه‌كان/ ئاوێنه بوون و له كهفدا ده‌بریسكانه‌وه.
شه‌پۆلیش: ده‌ستى خستبووه سه‌ر شانى دیوارى هه‌وا و
به‌رز و نزم ده‌بۆوه.
(له من نیت) ده‌ریا ئاواى به‌و كه‌فه ده‌وت كه له جه‌سته‌یدا ده‌پرژا.
كه‌واته، فێربه: خۆت به، به‌و ئاسته‌ى شه‌ڕ ده‌بیت به‌سه‌ر خۆتدا،
هه‌رچۆنێك سه‌یرى ده‌ریا بكه‌یت، له‌هه‌ر كاتێك بێت:
شه‌پۆلێك ده‌بینیت به پێڵاوى كهفهوه سه‌ما ده‌كا و
له ساتێكیشدا ماندوو ده‌بێ و ده‌مرێ.
به‌م شێوه‌یه پێموایه مێژووێكم له ده‌ریادا هه‌یه،
پێموایه نه‌زانینم له‌باره‌یه‌وه راسته و زیندووه،
وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌زانینم بێت له‌باره‌ى ئاوه‌وه.