Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 26/12

- لە رۆژى 26/12/1891 هنرى میلر (Henry Valentine Miller)، رۆماننوس و نیگارکێش و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 7/6/1980 لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1921 کەمال شناوى، ئەکتەرى میسرى لە لە شارى مەلکان لە سودان لە دایکبووە، لە رۆژى 22/8/2011 لە تەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1934 بەدەرەددین جمجوم، ئەکتەرى میسرى لە شارى خەلیل لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1994 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1945 ئەحمەد یوسف داود، رۆماننوس و شاعیرى سورى لە گوندە نخلە لە شارى ترتوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/1947 عاتف تەیب، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 23/6/1995 لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1961 فادیە عەبدولغەنى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1963 لارس ئلریچ (Lars Ulrich)، موزیسیان و ئه‌كته‌رى دانیمارکى لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1974 فەرید ئەتڕەش، گۆرانیبێژى سورى میسرى لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/10/1910 لە شارى سویدا لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1975 ئەسعەد زهرانى، ئەکتەرى سعودى لە شارى تائف لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1976 براد سوایل (Brad Swaile)، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/1978 لوئەى کیالى، نیگارکێشى سورى لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى حەلەب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/1/1934 لە شارى حەلەب لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/1979 کریس دۆترى (Chris Daughtry)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە ویلایەتى کارۆلایناى باکور لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1979 غادە رەجەب، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1993 نه‌جات عه‌لی، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 23/3/1913 لە فارسکورى شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/2000 جیسۆن روباردس (Jason Robards)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بریدگبۆرت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/7/1922 لە شارى شیکاگۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/2012 حەسیبە رشدى، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی تونسی لە تەمەنى (94) ساڵى لە شارى سوکرە لە تونس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/1/1918 لە گوندى جومین لە تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/2019 سۆ لیۆن (Sue Lyon)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/7/1946 لە شارى دافنپۆرت لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاكو ساڵى 2019 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1963 خەڵاتى گۆڵدن گڵۆپى وەرگرتووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە فیلمى (لۆلیتا) ناوبانگى زۆرى پەیدا کردوو بوو بەیەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانى سینەماى ئەمەریکى.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە