- لە رۆژى 27/12/1896 کارل تسوکمایر (Carl Zuckmayer)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە دایکبووە، لە رۆژى 18/1/1977 لە تەمەنى (80) ساڵى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1901 مارلینه دیتریش (Marlene Dietrich)، ژنه ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 6/5/1992 لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1921 مستەفا مەحمود، ئەدیب و بیرمەند و نوسەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 31/10/2009 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 27/12/1925 میشێل پیکۆلی (Michel Piccoli)، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌ری فەڕەنسی له شارى پاریس له دایكبووه، له رۆژى 12/5/2020 له ته‌مه‌نى (94) ساڵى جه‌ڵته‌ى مێشك كۆچى دوایى كردووه، لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بەکاری هونەری و نواندن کردووەو بەشداری لە (33) کورتە فیلم و (176) فیلم و (49) شانۆدا کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1930 مه‌له‌ک سوکه‌ر، ژنه ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 18/11/1992 لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1936 سەمیر سەبرى، ئه‌کته‌ری میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1943 جوان مانویل سیرات (Joan Manuel Serrat)، گۆرانیبێژ و شاعیر و موزیسیانی ئیسپانی لە شارى بەرشەلۆنە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1948 جیرارد دیپاردیو (Gérard Depardieu)، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی لە شارى شاتوور لە فەڕەنسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1949 ئه‌لفه‌ت سوکه‌ر، ژنه ئه‌کته‌ری میسری به نه‌ژاد سوری لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1965 سه‌لمان خان (Salman Khan)، ئه‌کته‌ری هیندی لە شارى ئیندۆر لە هندستان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1970 شینا (جوان مارى لۆریر - Joan Marie Laurer)، ژنه ئه‌کته‌ری ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1970 مونال سه‌لامه، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/12/1974 ماسی ئوکا، (Masi Oka) ئه‌کته‌ری ئهمریکیبه نه‌ژاد یابانى لە شارى تۆکیۆ لە یابان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/1981 ئیملی دی رافن (Emilie de Ravin)، ژنه ئه‌کته‌ری ئوستورالی لە شارى مۆنت ئیلیزا لە ویلایەتى فکتۆریا لە ئوسترالیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/2001 ئه‌یان هاملتۆن (Robert Ian Hamilton)، شاعیر و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و نوسهرى به‌ریتانی لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1938 لە شارى کینگز لین لە دایبکووە.
- لە رۆژى 27/12/2002 یوسف فه‌خره‌دین، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى ئەسینا لە یۆنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/1/1935 لە گەڕەکى میسرى نوێ لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/12/2006 علال غازی، ئه‌دیبی مه‌غریبی لە تەمەنى (62) ساڵى بەڕوداوى ئۆتۆمبێل کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1944 لە شارى تاونات لە مەغریب لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/2013 عادل برهام، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (66) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/11/1947 لە شارى پورسەعید لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/12/2016 کارى فیشیر (Carrie Frances Fisher)، ژنە ئه‌کته‌ری ئەمەریکى لە تەمەنى (60) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/10/1956 لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کایفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.