لە رۆژی جیهانیی سینەمادا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونەری سینەمای سلێمانی به هاوكارى ده‌زگاى میدیایى كوردسات مه‌راسیمى رۆژى جیهانى سینه‌ما سازده‌كات.
وا بڕیاره رۆژى 28/12/2020 كاژێر (4)ى ئێواره لە هۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونەری سینەمای سلێمانی به هاوكارى ده‌زگاى میدیایى كوردسات بەبۆنەی رۆژی جیهانیی سینەمامه‌راسیمى رۆژى جیهانى سینه‌ما سازبكات و له مه‌راسیمه‌كه‌دا (12) فیلمی نوێی کوردی نمایش بكات.
واشبڕیاره هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ى (2) دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له نمایشكردنى (12) فیلمه‌كه چەند هونەرمەندێك خەڵات بكرێن له‌ناویاندا بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو ئاسۆ عومه‌ر سواره (ئاسۆ ئاڵتونه‌كه‌ى گه‌لاوێژ)، هه‌روه‌ها چەندین پارچە میوزیك و گۆرانی له ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا پێشكەش دەکرێن.